ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌و ده‌مه‌ی به هه‌زاران خۆپـیشـانده‌ر ڕوویان له به‌رده‌م کۆشـکی سه‌رۆکایه‌تی میسر کرد له قاهیره‌ی پایته‌خت، پـێـکدادان له نێوان هێزه‌کانی پـۆلیس و خۆپـیشـانده‌راندا ڕوویدا.
هێزه‌کانی پـۆلیس به گازی فرمێسـک ڕێژ ڕووبه‌ڕووی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه بوونه‌وه که به‌ردیان هه‌ڵده‌دا و هه‌وڵیان ده‌دا خۆیان بگه‌یه‌نـنه ده‌روازه‌کانی کۆشـکه‌که، له ئاکامدا ژماره‌یه‌ک که‌س پـێوه‌بوون.
ڕێبه‌رانی خۆپـیشـاندانه‌که، له‌وانه هه‌رسێ کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی عه‌مر مو‌سا و حه‌مدین سه‌باحی و محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ده‌ڵێن ئه‌مه دوایـین ئاگاهیـیانه بۆ سه‌رۆک محه‌مه‌د مورسی تاوه‌کو پـشـتگیری خۆی بۆ به‌رنووسی ده‌سـتوره‌که بکێشێته‌وه، ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو ده‌سته‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌سـتوری نوێ ئاماده‌یکردووه که زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌کانی سه‌ر به پارته ئیسلامیـیه‌کانن.
پـێشـتر هه‌رچی سیکیولار و لیبراڵ و کرستیانی ناو ده‌سته‌که پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی خۆیان ڕاگه‌یاند، ده‌ڵێن ئیسلامیـیـه‌کان ده‌یانه‌وێت به‌م ده‌سـتوره بیروباوه‌ڕی خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو میسریـیه‌کان بسه‌پـێنن.
هاوکات ئه‌مڕۆ 11 ڕۆژنامه‌ی میسری کاره‌کانی خۆیان ڕاگرت وه‌ک ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی له به‌رامبه‌ر به‌رنووسی ده‌سـتوره‌که، ده‌ڵێن بڕگه‌ی تێدایه ڕێـگه له ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌گرێت.
بڕیاره له 15 ی ئه‌م مانگه ڕاپـرسی گشـتی بۆ به‌رنووسی ده‌سـتوره‌که بکرێت.