هه‌ینی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێلاری کلنتن گوتی ئه‌مه‌ریکا کراوه‌یه بۆ گفتوگۆی دوولایه‌نه سه‌باره‌ت به پرۆگرامی ناو‌کی ئێران ئهگهرتاران ئاماده بێت. کلنتن که بۆ ژماره‌یه‌ک که‌سایه‌تی، کاربه‌ده‌ستان، شاره‌زا و دیپڵۆماتانی ئه‌مه‌ریکاو هی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست قسه‌ی ده‌کرد جه‌ختی له‌سه‌ر کرد که به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی ئۆباما ئاماده‌ی به‌رێوه‌بردنی گفتوگۆی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ ئێرانه.
دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی شاره‌زای کاروباری ئێران وکۆمه‌ڵناس ده‌ڵێت ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی ئه‌مه‌ریکا ده‌رفه‌تێکی زۆر باشه بۆ ئێران گفتوگۆ ده‌ست پێ‌بکات. ئه‌و ده‌ڵێت هۆکارێکی که ئێران پێیخۆشه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریکا گفتوگۆبکات ئه‌وه‌یه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌کی کاتیش بێت شیانی گفتوگۆ ببێته مایه‌ی هه‌رزانی و جۆره سه‌قامگیری له ئێران و حکومه‌ت هیواداره خه‌ڵکی زیاتر به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری دابکه‌ن که ئه‌مه بۆ ده‌ستهه‌ڵاتدارانی ئێران گرنگه.