Accessibility links

حیسام دەس پیش:مرۆڤی کورد هێشتا چاوی لە بەغدایە بۆ پاراستنی نەک کوردستان

  • Jani Diylan

وتو وێژ له‌گه‌ڵ حیسام ده‌ست پێش

وتو وێژ له‌گه‌ڵ حیسام ده‌ست پێش

هەر وەکو دەبینین، دەخوێنین و دەبیستین گوایە ڕێبەرانی کورد شانازی بەوە دەکەن کە ئەوان حکومەت و لەشکەری عێراقیان درووست کردوون، بەڵام ئەو حکومەتەی کە ئەوان درووستی کردوون ئەمرۆ پێشیلی لە ماف و داخوازیەکانی کورد دەکات و دەستۆری وڵاتەکە.ئایا ئەمە بە هۆی کورت بینی ڕێبەرانی کوردە لە پلان و ستراتیژی درێژ خایەنیان؟
کاک حیسام دەس پیش مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین لە هەڤپەڤینێکی ڕاستەو خۆی زیندوودا لەگەڵ تەلە/رادیوێ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا دەڵێت" لەسەر ئەوەی بلێت ئەمە کورت بینیە ناتوانێ پێناسەیەکی تەواو بێت بەڵام ئەتوانین وا لێکی بدەێنەوە تەسەور یان خەیاڵی سیاسەتوانانی کورد بە نیسبەت ئەوانەی ترەوە یان بە نیسبەت دەسەڵاتداران بێت چ لە بەغدا ،تاران یا تورکیا بێت وای کردووە ئێمە زۆربەی جاران گەشبین بین لە هێزەکان کە لە ناوەندان بە پێچەوانە ئێمە ڕەشبینین نیسبەت بە هێزەکان کە لە کوردستاندا هەیە، بۆ نموونە با بڵێن سوپای عێراق درووست کراوە، ئەگەر سوپاێ عێراق بە یارمەتی کورد درووستکراوە، بۆ نموونە تا دوێنی سوپای کورد یەکی نەگرتبوەوە، سەرچاوەی ئەو کێشانە لە کوێدایە ئەتوانین وەکو کورت کراوەی باسەکە بڵێن ئەوەی لە کوردستان و لەگەڵ بەغدا روو ئەدا ،وا پێشان ئەدا کە ساێکولوژیا مرۆڤی کورد پێش ئەوەی کە چاوی لە شوناس و کەرامەتەکانی خۆی لە پاێتەختی وڵاتەکەدا بێ یان لە زێدی خۆیا بێ زۆرترساێکولوژیا چاوی لە ناوەندە وە حەز ئەکا لە ناوەندەوە هێز و تواناێ خۆێ وەربگرێ وە هێشتا باوەری پەێدا نەکردووە کە شەرعیەتیان ، پێناسەی سەرەکیان کە ئەتوانی ئەوان بپارێزێ کوردستانە.
XS
SM
MD
LG