ئاڵۆزیه‌کان له نێوان حکومه‌تی نێوه‌ندی عێراق و هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا زیاتر ده‌بن و زۆرێک له‌وبڕوایه‌دان ئه‌گه‌ری ڕوودانی شه‌ڕ هه‌یه.
پێکهێنانی هێزی دیجله و جم جۆڵه‌کانی له ناوچه جێناکۆکه‌کاندا ئێسته بۆته به‌شێک له مه‌ترسیه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی زیاتری کێشه‌ی سیاسی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر.
خالد شوانی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی ده‌ڵێت پێکهێنانی هێزی دیجله به دوو شێوه له به‌رژه‌وه‌ندی نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراقه ، یه‌که‌میان بۆ دروستکردنی پشتێنه‌یه‌کی ئاسایشی سه‌ربازیه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هیزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان و به‌رژه‌وه‌ندی دووه‌میش بریتیه له کۆنترۆڵکردنی ناوجه جێناکۆکه‌کانه.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، به‌ڕێز شوانی ئاماژه‌ش به‌وه ده‌کات له ئێستادا ڕێکخستنی ناوماڵی کورد و هێناه ئارای به‌رنامه‌ی هاوبه‌ش له نێوان لایه‌نه سیاسیه‌کاندا ئه‌رکێکی زۆر گرنگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌موو سه‌ختیه‌کان.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: