وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریکا لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ جه‌نه‌ڕاڵ جان ئه‌ڵن فه‌رمانده‌ی باڵای له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له ئه‌فغانسـتان ده‌کات به گومانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژنێـکدا که له نێو مه‌سه‌له‌ی شه‌رمه‌زاریـیه‌که‌ی ده‌یڤد په‌تریۆسدایه.
گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی ئه‌وان ئێسـتا به نزیکه‌ی 20 بۆ 30 هه‌زار په‌ڕه‌دا ده‌چنه‌وه که جه‌نه‌ڕاڵ ئه‌ڵن و ئه‌و ژنه که ناوی جڵ که‌یڵ‌یه به ئی‌مه‌یڵ بۆ یه‌کیان ناردووه له ماوه‌ی دوو سـاڵی ڕابردوودا.
کاربه‌ده‌سـته‌که باسی له شێوازی نووسینه‌کانی نێوانیان نه‌کرد، به‌ڵام گوتی پـێده‌چێت مه‌سه‌له‌که په‌یوه‌ندی به لێـکۆڵینه‌وه‌که‌ی په‌تریۆسه‌وه هه‌بێت.
جڵ که‌یڵی هاوڕێـیه‌کی په‌تریۆسه و ئه‌ویش بوو که سـکاڵای خۆی گه‌یانده ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی FBI که پاوڵا برادوێڵی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌یڤد په‌تریۆسه‌وه هه‌بوو، ئی‌مه‌یڵی هه‌ڕه‌شه‌ئامێزی بۆ ناردووه تاوه‌کو خۆی له په‌تریۆس دوربخاته‌وه.
ده‌یڤد په‌تریۆس ڕۆژی هه‌ینی ده‌سـت له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی له پـۆستی سه‌رۆکی CIA ڕاگه‌یاند و دانی نا به‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پاوڵا برادوێڵی هه‌بووه.
جه‌نه‌ڕاڵ جان ئه‌ڵن له باره‌ی مه‌سه‌له‌که‌ی خۆی ده‌ڵێت هیچ هه‌ڵه‌یه‌کی نه‌کردووه.