له‌شکری ئیسرائیل ده‌ڵێت سێ خومپاره له سوریاوه ته‌قێندراون و داویه‌تی به‌و ناوچانه‌ی به‌رزاییه‌کانی گۆلاندا که له‌ژێر ده‌ستی ئیسرائیلدان.
ئه‌مه‌ش سێهه‌م جاره له ماوه‌ی که‌متر له هه‌فته‌یه‌کدا ئاگری شه‌ڕی ناوخۆی سوریا په‌ره‌بسه‌نێت بۆ به‌رزاییه‌کانی گۆلان.
له‌پاش ئه‌م ڕووداوه‌ی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه هیچ ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر زیانی گیانی نه‌دراوه که یه‌کێک له خومپاره‌کان که‌وتۆته ناو کێڵگه‌یه‌کی گشتیه‌وه.
ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس له زاری کاربه‌ده‌ستانی ئیسرائیلیه‌وه ده‌ڵێت ده‌شێت ئه‌و هێرشه خومپاره‌ییه له که‌مته‌رخه‌میه‌وه بێت و به مه‌به‌ست نه‌بووبێت.
پێشتریش له‌وه‌تای سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی سوریا له مانگی 3ی ساڵی 2011 ه‌وه ده‌ستیپێکردووه چه‌ند جارێک په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه ناوخۆییه‌ی سوریا به‌رزاییه‌کانی گۆلانیشی به‌رکه‌وتووه.
له‌سه‌ر ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریاش وه‌ک له ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کی ئاژانسه‌که‌دا هاتووه، سه‌رکردایه‌تی ئه‌م ڕێکخراوه سه‌ره‌کیه‌ی ئۆپزسیۆن شکستی هێناوه له‌وه‌ی بتوانێت یه‌ک خانمیش بکاته ئه‌ندامی کۆمیته 41 ئه‌ندامیه بڕیار ده‌ره‌که‌ی خۆی.
هه‌ندێک له نوێنه‌رانی خانمان له کۆنفرانسه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریادا که له دۆحه ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر ناڕه‌زاییان ده‌ربڕیوه پاش ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی بۆ کۆمیته‌ی بڕیاردانی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه کرا.
خانمانی ناڕازیی له کۆنفرانسه‌که‌وه ده‌ڵێن سه‌رکردایه‌تی نوێی ئه‌نجومه‌نه‌که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕۆڵی سه‌ره‌کی خانمانی تیادا نییه له‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ده‌درێن.