دادگای تاوانه‌کانی ناوه‌ندی له به‌غدا حوکمێـکی دیکه‌ی له‌سێداره‌دانی بۆ تاریق هاشمی جێگره هه‌ڵاتووه‌که‌ی سه‌رۆکی عێراق ده‌رکرد، به تاوانی هه‌وڵی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو به‌و شیعه ئاینزایانه‌ی سه‌ردانی شوێنه پـێرۆزه‌کانیان له باشوری وڵاته‌که کردووه.
عه‌بدول سه‌تار به‌یرقدار گوته‌بێژی دادی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه گوتی دادگاکه ئه‌و حوکمه‌شی داوه به‌سه‌ر ئه‌حمه‌د قه‌حتانی زاوای هاشمیش، گوتیشی هاشمی و قه‌حتان سـاڵی ڕابردوو ده‌ستیان هه‌بووه له دانانی ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ئه‌و شیعه ئاینزایانه‌ی به پـیاده به‌ره‌و شـاری که‌ربه‌لا ده‌چوون به مه‌به‌ستی به‌شـداریکردن له مه‌راسیمه‌کانی عاشورادا.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ش هه‌مان دادگا حوکمێـکی دیکه‌ی له‌سێداره‌دانی بۆ هاشمی و زاواکه‌ی ده‌رکرد به تاوانی هاندان بۆ کوشـتنی کاربه‌ده‌سـتێـکی ئاسایشی.
مانگی نۆش هه‌ر هه‌مان دادگا دوو حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ ده‌رکردبوون به تاوانی کوشتنی پارێزه‌رێـکی ژن به ناوی سوهاد ئه‌لعوبێدی و هه‌روه‌ها ئه‌فسه‌رێـکی عه‌مید به ناوی تالیب بلاسه‌م له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا.