Accessibility links

موئه‌یه‌د ته‌یب : پێم وایه‌ له‌ ڕه‌وشێکداین نابێت حکومه‌تی زۆرینه‌ له‌ عێراق پێکبهێنرێت

  • Balen Salih

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که‌ پێشتر سه‌رچاوه‌کانی عێراقی له‌ زاری ئه‌ندامانی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی شیعه‌کانه‌وه‌ ئاماژه‌یان به‌ سه‌ردانێکی شاندی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی ده‌کرد بۆ هه‌ولێر ، به‌ڵام هه‌ندێکی تر له‌ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی نیشتیمانی نکوڵی له‌و سه‌ردانه‌ ده‌که‌ن.

ده‌مڕاستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت تا ئێستا هیچ کاتێکی فه‌رمی بۆ سه‌ردانی ئه‌و شانده بۆ هه‌ولێر‌ دانه‌نراوه و هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه‌ که‌ ده‌گوترێت پاشی جه‌ژن ئه‌و شانده‌ سه‌ردانه‌که‌ی ده‌کات و ده‌شڵێت تا جه‌ژنێکی تر هه‌ر به‌ دوای جه‌ژن داده‌نرێت‌.

له‌ میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، موئه‌یه‌د ته‌یب ده‌لێت وتووێژه‌کان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا نامێنێته‌وه‌ که‌ بۆ ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی دیالۆگ بێت به‌ڵکو باسی ته‌واو له‌ دۆسێکانی تریش ده‌کرێن.

زانیاری زیاتر له‌ درێژه‌ی وتووێژه‌که‌دایه‌:
XS
SM
MD
LG