له دواترین ڕاپۆرتیدا ڕێـکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ HRW ده‌ڵێت ڕاده‌ی سزاکانی له‌سێداره‌دان له عێراقدا زیادیکردووه و ئه‌مساڵ هه‌تا ئێستا 119 که‌س له‌سێداره‌دراون. ئه‌مه‌ش بووه به مایه‌ی نیگه‌رانی ڕێکخراوه‌که. هه‌روه‌ها ڕخنه له قانونی دژه تێرۆری عێراق گیراوه به‌وه‌ی ده‌ستی حکومه‌تی واڵا کردووه له سه‌پاندنی ئه‌و سزایه‌دا.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسا له په‌رله‌مانی عێراقدا له‌سه‌ر لیستی گۆڕان شێخ له‌تیف موسته‌فا کۆکه له‌گه‌ڵ ناوه‌رۆکی ئه‌و ڕاپۆرته‌دا و ده‌ڵێت سیسته‌می دادوه‌ری عێراق بێلایه‌ن نیـیه و له ئاستی چاوه‌ڕوانێکاندا نیـیه. ناوبراو ده‌ڵێت دادوه‌رانی عێراق به هزری ڕژێمه‌کانی پێشوه‌وه کار‌و باری ئه‌و که‌رته هه‌ڵده‌سوڕێنن.