سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت چوار ساڵ دوای خراپترین قه‌یرانی ئابوری له‌وه‌تای قه‌یرانی گه‌روری مێژووی ئه‌مه‌ریکا، وڵات ئێستا له به‌ره‌وپێشچووندایه.
له ڕۆژی شه‌ممه سه‌رۆک له وتاری ڕادیۆیی هه‌فتانه‌یدا ڕایگه‌یاند ڕێژه‌ی بێ‌کاری ئێستا له نزیم ترین ئاست دایه له‌وه‌تای له ساڵی 2009دا ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست. سه‌رۆک داواشی له کۆمارییه‌کانی کۆنگرێس کرد پشتیوانی له‌و به‌روه پیشچوونه‌ی وڵات بکه‌ن به پشتگیری کردن له به‌رنامه‌که‌ی، که باج له‌سه‌ر له‌سه‌دا 98 ی ئه‌مه‌ریکاییه‌کان زیاد نه‌کرێت، له بری ئه‌وه‌ی ڕیگا له‌و به‌رنامه‌یه بگرن و ده‌ڵێن ئه‌م به‌رنامه‌یه په‌سه‌ند ناکه‌ن مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و له‌سه‌دا 2 ی ئه‌مه‌ریکاییه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانیش به به‌ر ئه‌م که‌مکردنه‌وه‌ی باجه بکه‌ون.
له وه‌ڵامی تێبینییه‌کانی سه‌رۆک به‌ڕیوه‌به‌ری کۆمیته‌ی نیشتیمانی کۆمارییه‌کان (ڕێنس پری باس) گوتی به‌رنامه‌ی سه‌رۆک بۆ چاککردنه‌وه‌ی باری ئابوری دوو باره‌کردنه‌وه‌ی " ڕێبازه شکست خواردووه‌کانێتی " که له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابوردوودا پشتی چینی مامناوه‌ندی شکاندووه.
ئه‌و هه‌روه‌ها گوتی وڵات پێویستی به ئاراسته‌یه‌کی نوێ هه‌یه له‌به‌رئه‌وه ئێمه ناتوانین چوار ساڵی دیکه‌ش به شێوه‌ی چوار ساڵی ڕابوردوو به‌رێوه به‌رین.