فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌تی سوریا بۆردومانی شارۆچکه‌یه‌کی نزیک سـنووره‌کانی تورکیایان کردووه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 21 که‌س کوژراون. هاوکات شه‌ڕی قورس شـاری حه‌له‌بی گرتووه‌ته‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت 8 منداڵ له نێو ئه‌و کوژراوانه‌دان که گیانیان له ده‌سـتداوه له ئاکامی هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی حکومه‌ت بۆ سه‌ر شـارۆچکه‌ی سه‌لقین له نزیک سـنووری تورکیاوه. ڤیدیۆیه‌ک که له لایه‌ن بزاڤکارانه‌وه بڵاوکراوه‌ته‌وه نیشـانی ده‌دات ژماره‌یه‌ک له قوربانیانی هێرشه‌که خراونه‌ته پـشـتی پـیکاپـێـکه‌وه.
به‌ڵام کۆمه‌ڵێـکی تری بزاڤکاران به ناوی کۆمیته‌کانی هه‌ماهه‌نگی خۆجێی ده‌ڵێن له ئاکامی ئه‌و هێرشه 30 که‌س کوژراون.
هه‌تا ئێسـتا نه‌توانراوه له هیچ لایه‌نێـکی سه‌ربه‌خۆوه ئه‌م هه‌واڵه پـشـتڕاست بکرێته‌وه، چونکه سوریا چوونه ژوره‌وه‌ی ڕۆژنامه‌وانانی بیانی بۆ ناو وڵاته‌که‌ی سـنووردارکردووه.
هه‌روه‌ها هێزه‌کانی حکومه‌ت تۆپـبارانی چه‌ندین ناوچه‌یان له پارێزگاکانی حه‌ما و ده‌رعا و حومسیان کردووه.