هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی به‌هاری عه‌ره‌ب و ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه‌که، دوو وڵاتی به‌هێزی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، تورکیا و ئێران جموجۆڵێکی به‌رچاویان هه‌بوو تا هاوسه‌نگی هاوکێشه نوێیه‌کانی ئه‌و ناوچه پڕ له ڕووداوه به‌لای خۆیاندا دابشکێنن.
ئێستاش که وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و ڕۆژئاوا ڕێبازی خۆیان ئاشکرا کردووه و پشتیوانی له گۆڕانی ڕژێمی سوریا ده‌که‌ن و به‌دواشیاندا تورکیا هاوهه‌ڵوێست بوو، ئاستی ململانێکانی نێوان تاران و ئانکه‌ره چووه ئاستێکی به‌رزتره‌وه و ڕه‌وشه‌که‌ی به‌و ئاقاره‌دا برد که شیانی هاتنه ئارای دوو به‌ره‌ی ڕکابه‌ریی ئاسایشی له خاوه‌رمیانه‌دا بێته ئاراوه.
تورکیا ده‌بێته جه‌مسه‌ری لایه‌کی و هه‌رچی ئێرانیشه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه‌که‌یه‌وه له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕووه‌و له په‌راوێزنانی زیاتر ده‌ڕوات، به‌ڵام ده‌بێته جه‌مسه‌ره‌که‌ی تری ئه‌و ململانێیه که زۆرێک له چاودێران وه‌ها لێی ده‌ڕوانن هۆکار ده‌بێت بۆ ناجێگیری ئاسایشی و سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
هیچ گومانێکی تیادا نییه گۆڕانی سیاسی له سوریادا هه‌نگاوی سه‌ره‌کییه بۆ چڕکردنه‌وه و توندکردنی فشاره‌کان له‌سه‌ر ئێران به مه‌به‌ستی زه‌مینه ڕه‌خساندن بۆ دوو گۆڕانکاری له سیاسه‌ته‌کانی ئێران‌دا، یه‌که‌میان ئه‌و ڕێبازه‌ی تاران له سه‌رانسه‌ری ناوچه‌که‌دا هه‌یه‌تی و دووه‌میشیان تایبه‌ت ده‌بێت به به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی.
نکوڵی ناکرێت له‌وه‌ی به‌هاری عه‌ره‌ب یه‌کێکه له فاکته‌ره سه‌ره‌کیه‌کانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ململانێیه، هه‌ر بۆیه ده‌بێت بپرسین ئایا جیهانی عه‌ره‌ب به سیاسه‌تی براگه‌وره‌یی تورکیا قایل ده‌بێت؟ و ئه‌وجاش ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران فه‌رامۆش بکات؟
شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی سۆران پاڵانی به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گوت هه‌رچه‌نده تورکیا ڕۆڵێکی به‌رچاوی هه‌یه له به‌هاری عه‌ره‌بدا، به‌ڵام مه‌رج نییه ئه‌و ڕۆڵه‌ی هه‌یه‌تی ببێته مایه‌ی پێشوازیکردن له‌لایه‌ن وڵاتانی عه‌ره‌به‌وه.
یه‌کێک له هۆکاره‌کانی ئه‌و خواسته عه‌ره‌بیه‌ی به‌رامبه‌ر تورکیا هه‌یه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، وه‌ک به‌ڕێز پاڵانی ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
زۆرێک له چاودێرانی سیاسی ئاقاری ئه‌م جۆره ململانێیه‌ی نێوان تاران و ئانکه‌ره به مه‌ترسی ده‌بینن بۆسه‌ر ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، وه‌ک شیکه‌ره‌وه‌ی سیاسی ناسری حوسامی ئاماژه‌ی پێده‌کات هه‌ردوو وڵات به‌شوێن دابه‌شکردنی کاریگه‌رییه‌کانی خۆیانه‌وه‌ن و جیاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ته‌نها دوو وڵات.
به‌ڵام ئایا ئه‌م دوو ستراتیژیه‌ته جیاوازه توانایی ئه‌وه‌ی هه‌یه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابه‌شبکات به‌سه‌ر دوو سه‌ربازگه‌ی شیعه‌گه‌رایی و سوننه‌گه‌رایی؟ ناسری حوسامی ده‌ڵێت وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره که‌وتۆته سه‌ر ئاستی لایه‌نگرتنی جه‌ماوه‌ری بۆ هه‌ر یه‌کێکیان.
سروشتی ململانێکان ئاوه‌هان، له به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌ک و به زیانی لایه‌کی تردا ده‌شکێته‌وه، ئه‌ی بۆ ئه‌م هه‌وڵانه‌ی تاران و ئانکه‌ره که نه‌ک هه‌ر خۆیان به‌ڵکو ژماره‌یه‌ک وڵاتی تری ناوچه‌که‌ش به خواستی خۆیان بووبێت یان نا بوونه‌ته به‌شێکی گرنگ له‌و هاوکێشه‌یه‌دا، به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان به‌لای کێدا زیاتر ده‌شکێته‌وه؟
دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق، پسپۆڕی زانسته سیاسیه‌کان له زانکۆی سلێمانی له‌وبڕوایه‌دایه که ئانکه‌ره سودمه‌ندی یه‌که‌م ده‌بێت له ململانێکانی ناوچه‌که‌دا چونکه ئێران بۆخۆی له قه‌یرانێکی قوڵدایه له‌گه‌ڵ ڕۆژئاوادا.
دکتۆر ئومێد ڕه‌فیق ده‌شڵێت له‌گه‌ڵ باسکردنی هه‌ر گۆڕانکاریه‌ک له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ناکرێت ئه‌و ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌رانه‌ی تایبه‌تن به ئیسرائیل باس نه‌کرێن.
هه‌ربۆیه‌شه وه‌ک چاو‌دێر جه‌ختی لێده‌که‌نه‌وه ململانێکانی نێوان تورکیا و ئێران له‌سه‌ر پاوان‌کردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانیان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕستدا ده‌بێته مایه‌ی نائارامییه‌کی تر بۆ ناوچه‌که و وه‌ک دکتۆر کامه‌ران به‌رواری مامۆستا له زانکۆی دهۆک به به‌رنامه‌ی پانۆرامای گووت شیانی هه‌ڵایسانی قه‌یرانیش به دوای خۆیدا دێنێت.
دکتۆر کامه‌ران به‌رواری ده‌شڵێت فاکته‌ری نێونه‌ته‌وه‌ییش له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌ی ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا و له ململانێکه‌ی نێوان تورکیا‌و ئانکه‌ره‌شدا ڕۆڵی هه‌یه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی پانۆرامادایه: