Accessibility links

میسر ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ هه‌وڵی گڕینی نه‌وتی ئێرانی دابێت


میسر ئه‌و ئیدیعایانه‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌ که‌ ئاژانسێـکی ده‌نگ‌وباسی ئێرانی له‌ زاری ڕۆسته‌م قاسمی وه‌زیری نه‌وتی ئێرانه‌وه‌ بڵاویکردووه‌ته‌وه‌‌ که‌وا گوتوویه‌تی وڵاته‌که‌ی له‌ وتووێژدایه‌ له‌گه‌ڵ میسر تاوه‌کو نه‌وتی خاوی پـێبفرۆشێت.
ئوسامه‌ که‌مال وه‌زیری نه‌وتی میسر ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ به‌ ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوت هه‌رچی له‌ باره‌یه‌وه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ گوایه‌ میسر له‌گه‌ڵ ئێراندا وتووێژ ده‌کات بۆ گڕینی نه‌وتی ئێرانی هیچ بنه‌مایه‌کی ڕاستی بۆ نیـیه‌.
شایه‌نی باسه‌ یه‌کێتی ئه‌وروپا له‌ مانگی حه‌وتی ڕابردووه‌وه‌ گه‌مارۆیه‌کی گشـتی خسـتووه‌ته‌ سه‌ر نه‌وتی ئێران، به‌وه‌ش سه‌خت بووه‌ بۆ تاران نه‌وته‌که‌ی بفرۆشێت.
XS
SM
MD
LG