له ڕێوڕه‌سـمێـکدا به ئاماده‌بوونی ئه‌فسه‌رانی ئه‌مه‌ریکایی و به‌رپـرسـانی ئه‌فغانی، وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به فه‌رمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ندیخانه‌ی باگرامی ڕاده‌سـتی حکومه‌تی ئه‌فغانسـتان کرد.
به‌ندیخانه‌که له دوری 50 کیلۆمه‌تره له باکوری کابولی پایته‌خت و تیایدا زیاتر له 3 هه‌زار زیندانیکراو هه‌یه که زۆربه‌یان له چه‌کدارانی تاڵیبانن و ئه‌وانه‌ی ده‌سـتیان له هێرشی چه‌کداریدا هه‌بووه.
به‌ڵام نزیکه‌ی 600 ده‌سـتگیرکراو هه‌ر لای ئه‌مه‌ریکایـیه‌کان ده‌مێنـنه‌وه، له‌وانه 50 که‌سیان بیانین و زۆربه‌یان پاکسـتانین.
سه‌رۆکی ئه‌فغانی حامید کارزایی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی به گرنگ ناوبرد و گوتی ئه‌وه سه‌رکه‌وتنێـکه بۆ شـکۆمه‌ندی وڵاته‌که‌ی.