حکومه‌تی یه‌مه‌ن ده‌ڵێت له هێرشێـکی له‌شـکریدا که‌سی دووه‌می تۆڕی ئه‌لقاعیده له وڵاته‌که‌ی کوژراوه.
ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌مه‌ن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بڵاویکردووه‌ته‌وه که‌وا سه‌عید ئه‌لشهری که به ڕه‌گه‌ز سـعودیـیه یه‌کێـکه له‌و میلیتانانه‌ی له میانه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێـکی له‌شـکریدا له پارێزگای حه‌زره‌مه‌وتی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که کوژراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه شه‌ری چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو له هێرشی فڕۆکه‌یه‌کی بێ فڕۆکه‌وانی ئه‌مه‌ریکا پـێوه بووه.
تۆڕی ئه‌لقاعیده له یه‌مه‌ن که خۆی به ئه‌لقاعیده له نیمچه دورگه‌ی عه‌ره‌ب ناوزه‌د ده‌کات، له پـشـت چه‌ندین هێرشی خۆکوژی و کوشتنی کاربه‌ده‌سـتانی حکومی و له‌شـکری یه‌مه‌ن بووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و تۆڕه له پشـت چه‌ندین پـیلانی دژ به ئه‌مه‌ریکا بووه، له‌وانه هه‌وڵه شـکستخواردووه‌که‌ی سـاڵی 2010 ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و تۆڕه نیازیان هه‌بوو فڕۆکه‌یه‌کی بارهه‌ڵـگر که به‌ره‌و ئه‌مه‌ریکا ده‌هات بیته‌قێنه‌وه.