سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا ئه‌مڕۆ شه‌ممه ڕایانگه‌یاند که‌وا ده‌سـتیان گرتووه به‌سه‌ر سه‌ربازگه‌ی هه‌نانۆ له شـاری حه‌له‌ب که تیایدا زیاتر له 300 که‌س زیندانی کرابوون.
سه‌رهه‌ڵـداوان که خۆیان به هێزی لیوای ته‌وحید ناوده‌به‌ن ده‌ڵێن ئه‌و زیندانیکراوانه زۆربه‌یان له هێزه‌کانی حکومه‌ت بوون، ئه‌وانه‌ی ئاماده نه‌بوون ته‌قه له خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیو بکه‌ن.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێن له پاش چه‌ند ڕۆژێـک له شه‌ڕ و پـێـکدادانی سه‌خت و کوشـتنی زیاتر له 50 سه‌ربازی سه‌ر به حکومه‌ت و ده‌سـتگیرکردنی 35 ی دیکه‌یان توانیویانه ئه‌و بنکه سه‌ربازیـیه گرنگه کۆنتڕۆڵ بکه‌ن که ده‌که‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌به‌وه. ده‌شڵێن ئه‌و سه‌ربازگه‌یه یه‌کێـک بووه له‌و شوێنانه‌ی حکومه‌ت شـاره‌که‌ی لێ تۆپـباران ده‌کرد.
حکومه‌تیش له به‌رامبه‌ردا به هه‌لیکۆپـته‌ر و فڕۆکه‌ی جه‌نگی که‌وتووه‌ته بۆردومانکردنی ناوچه‌که.
ده‌زگانی ڕاگه‌یاندنی حکومه‌تی سوریا ده‌ڵێن هێزه‌کانیان ده‌سـتیان گرتووه‌ته‌وه به‌سه‌ر بنکه‌که‌دا.
له لایه‌کی دیکه‌وه چالاکوانان ده‌ڵێن فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی حکومه‌ت هێڵی سه‌ره‌کی لووله‌ی ئاوی خواردنه‌وه‌ی شـاری حه‌له‌بیان بۆردومان کردووه و ئێستا ناوچه‌کی به‌رفراونی شاره‌که ئاوی لێبڕاوه.