Accessibility links

سه‌رۆکی تورکیا ده‌ڵێت باری ته‌ندروسـتی به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات


سه‌رۆکی تورکیا عه‌بدوڵڵا گول ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه‌ له‌ نه‌خۆشـخانه‌وه‌ له‌سه‌ر تویته‌ره‌که‌ی خۆی تورکه‌کانی له‌ باری ته‌ندروسـتی خۆی ئاگادارکردووه‌ته‌وه‌ که‌وا به‌ره‌و باشی ده‌چێت پاش ئه‌و هه‌وکردنی گوێـیه‌ی دووچاری بوو‌ و ناچاری کرد‌ له‌ ڕێوڕه‌سمه‌کانی ڕۆژی سه‌رکه‌وتن به‌شـداری نه‌کات و هه‌روه‌ها چه‌ند گه‌شـتێـکی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.
گولی ته‌مه‌ن 61 سـاڵ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو گه‌یه‌نرایه‌ نه‌خۆشـخانه‌یه‌کی ئانکه‌ره‌ پاش ئه‌وه‌ی به‌ په‌له‌ کۆتایی به‌ سه‌ردانه‌که‌ی بۆ قیرغیزستان هێنا و بۆ تورکیا گه‌ڕایه‌وه‌. سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌واڵ له‌ ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی تورکیا گوتی پـزیشـکه‌کان ئامۆژگاریـیان کردووه‌ که‌ ده‌بێت هه‌تا دوو مانگی دیکه‌ نابێت به‌ فڕۆکه‌ هاتوچۆ بکات.
گول له‌ تویته‌ره‌که‌ی نووسیویه‌تی " سوپاس بۆ خوا که‌وا باری ته‌ندروسـتیم به‌ره‌و باشی ده‌چێت. بۆ زانیاریش من کاتی خۆم له‌ نه‌خۆشـخانه‌ به‌ فیڕۆ ناده‌م و کاری خۆم ده‌که‌م و ڕاپـۆرت و په‌رتووکه‌کان ده‌خوێنمه‌وه‌."
گول هه‌روه‌ها وێنه‌یه‌کی خۆشی له‌گه‌ڵ نووسینه‌که‌دا داناوه‌ که‌ له‌ نه‌خۆشـخانه‌ گرتوویه‌تی و بیجامه‌ی له‌به‌ردایه‌ و ڕۆژنامه‌یه‌ک ده‌خوێنێته‌وه‌.
XS
SM
MD
LG