هاوکاتی سه‌ردانه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردووی شاندی عێراقی به سه‌رۆکایه‌تی دکتۆر ڕۆژ نوری شاوه‌یس جێگری سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، لایه‌نی ئێرانی داوای مۆرکردنی ڕێکه‌وتنێکی به‌رفراوانی بازرگانی ده‌کات که پێشتر کاری له‌سه‌ر کراوه، به‌ڵام دکتۆر خه‌یروڵا حه‌سه‌ن وه‌زیری بازرگانی به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی 49 ڕووبار و زێ ده‌کاته مه‌رج بۆ مۆرکردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه.
کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی زۆرێک له‌و ڕووبارانه‌ی بڕیوه که سه‌رچاوه‌کانیان له ئێراندایه و وه‌ک ده‌ڵێت بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی زیاتره بۆ خۆی و هه‌روه‌هاش دابینکردنی پێداویستی ئاوه بۆ ناوچه‌کانی خۆی.
وه‌زیری بازرگانی عێراق ده‌ڵێت کۆماری ئیسلامی به‌رنامه‌ی هه‌یه له چه‌ند ساڵی داهاتووشدا ئه‌و ئاوانه‌ی ده‌ڕژێنه ده‌ریاچه‌ی دوکانه‌وه بگرێته‌وه و مۆر نه‌کردنی ئه‌و ڕێکه‌وتنه بازرگانیه‌ش وه‌ک کارتێکی فشاره بۆسه‌ر ئێرانیه‌کان تا واز له‌و جۆره سیاسه‌ته‌ی بڕینی ئاو بێنن.
له وه‌ڵامی پرسیارێکی به‌ڵێن ساڵح سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا عێراق له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕووبه‌ڕروی گرفت و ئاڵۆزی نابێته‌وه له‌سه‌ر ڕێکه‌وتنێکی بازرگانی له‌و شێوه‌یه له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ئێران‌دا له‌ده‌مێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران ژماره‌یه‌ک سزای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ره به‌هۆی به‌رنامه ناوکیه مشت و مڕ له‌سه‌ره‌که‌یه‌وه ، دکتۆر خه‌یروڵا حه‌سه‌ن ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و ڕێکه‌وتنه ئابوری بازرگانیانه‌ی له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران‌دا ده‌کرێن له سنوری ئه‌و ڕێنوماییانه‌دایه که دانراون تایبه‌ت به‌و گه‌مارۆیانه‌ی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌پاندویه‌تیه سه‌ر کۆماری ئیسلامی ئێران.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: