Accessibility links

دکتۆر مه‌حمود ده‌ڵێت هیچ شتێک ڕیزی کورد یه‌ک ناخات ته‌نیا ئه‌گه‌ر به‌یه‌که‌وه‌ بڕیار بده‌ن

  • Haider Kareem

له‌سه‌ر سازبوونی گرژی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ کوردییه‌کان، دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی سه‌ربه‌خۆی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی کوردستانی له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم له‌ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی به‌ باوه‌ڕی من ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت یه‌کێتی ڕیز هه‌بێت ده‌بێت له‌ هه‌موو شته‌کاندا هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شداربن، به‌ تایبه‌ت شته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌کان. هه‌روه‌ها له‌ دروستکردنی بڕیاردا به‌شداربن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو به‌یه‌که‌وه‌ هه‌ست بکه‌ن که‌ هی ئه‌وانیشه‌ و به‌رگری لێ بکه‌ن.
دکتۆر مه‌حمود عوسمان ده‌شڵێت " تۆ یه‌کێتی ڕیزت نه‌بێت و له‌ بڕیاره‌کاندا به‌شداری خه‌ڵک نه‌که‌یت، له‌ پڕ شتێکت لێ ده‌قه‌ومێت و داوا ده‌که‌یت خه‌ڵک هه‌مووی پـشـتیوانیت بکات، ئه‌وه‌ ناکرێت."
XS
SM
MD
LG