سه‌رۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پـوتن ئاگاهی داوه له مه‌ترسی ڕوودانی شه‌ڕێـکی ناوخۆی درێژخایه‌ن له سوریا ئه‌گه‌ر بێت و حکومه‌تی سه‌رۆک به‌شـار ئه‌سه‌د به شێوه‌یه‌کی ناده‌سـتوری لابدرێت.
ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئنته‌رفاکسی ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڕایگه‌یاند که‌وا پـوتن له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ئیتالیا ماریۆ مۆنتێ گوتوویه‌تی" ده‌ترسین له‌وه‌ی حکومه‌تی ئه‌و وڵاته به شێویه‌کی ناده‌سـتوری بگۆڕێت و ئه‌و ده‌مه ئه‌وانه‌ی ئێسـتا له حکومه‌تدان بـبنه ئۆپـۆزسیۆن و ئێدی شه‌ڕی ناوخۆ کۆتایی بۆ نه‌بێت."
له لایه‌کی دیکه‌وه عێراقیش داواکه‌ی ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌بی ڕه‌تکرده‌وه، ئه‌وه‌ی تیایدا داوای ده‌سـتبه‌رداربوونی به‌شـار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات کراوه له به‌رامبه‌ر ده‌رچوونی به سه‌لامه‌تی.
گوته‌بێژی حکومه‌تی عێراق عه‌لی ده‌باغ له‌و باره‌یه‌وه گوتی " ته‌نها گه‌لی سوریا بڕیاره له‌سه‌ر ئاینده‌ی سه‌رۆکه‌که‌ی ده‌دات، بۆیه پـێویسته خه‌ڵـکی دیکه قسه له‌و باره‌یه‌وه نه‌که‌ن. هه‌روه‌ها سه‌رسوڕمانی خۆی ده‌ربڕی له به‌رامبه‌ر ئه‌م داوایه‌ی کۆمکاری عه‌ره‌ب که چۆن داوا له ده‌سه‌ڵاتدارێـک ده‌کات واز له پـۆسته‌که‌ی بهێنێت.