کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه و ته‌قه‌کردن سه‌رانسه‌ری وڵاته‌که‌ی گرته‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی به لا‌نی که‌م 106 که‌س و برینداربوونی نزیکه‌ی 200 که‌سی دیکه.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن هێرشه‌کان چه‌ندین ناوچه‌ی جیاجیای گرته‌وه، یه‌ک له‌وانه له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که، کاتێـک کۆمه‌ڵێـک چه‌کدار له بنکه‌یه‌کی له‌شـکریـیان داوه و تیایدا به لا‌نی که‌م 15 سه‌ربازیان کوشـتووه. هه‌روه‌ها زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه شـاری که‌رکوک و دوبز و خورماتوو گرته‌وه. له به‌غداش ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو ته‌قیوه‌ته‌وه.
به‌ڵام خوێناوی‌ترین هێرش ئه‌وه‌ی شـارۆچکه‌ی تاجی باکوری به‌غدا بووه که له‌وێ نزیکه‌ی 40 که‌س کوژراون و ژماره‌یه‌کی زۆریش برینداربوون.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێـتی خۆی له‌و هێرشانه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌م توندوتیژیـیانه پاش ئه‌وه دێن که ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕێـکی سه‌ر به گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق ڕاگه‌یاندنێـکی ده‌نگی بڵاوکرایه‌وه که به گوته‌ی خۆیان ئه‌بو به‌کر ئه‌لبه‌غدادیـیه ڕێبه‌ری گرووپه‌که‌یه. تیایدا هاتووه که‌وا گرووپه‌که‌یان ده‌ست به قۆناغێـکی نوێ ده‌کات و نه‌خشه داده‌ڕێژێت بۆ هێرشکردنه سه‌ر کاربه‌ده‌سـتانی داد و ئازادکردنی زیندانیـیان.
جێی ئاماژه‌یه له مانگی شه‌ش ئه‌م گرووپه به‌رپـرسیارێتی خۆی له زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه ڕاگه‌یاند که بووبوونه مایه‌ی کوژرانی 72 که‌س و برینداربوونی نزیکه‌ی 260 که‌سی دیکه.
په‌یامنێرانی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له به‌غدا و که‌رکوک و موسڵ ڕاپـۆرتیان سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌کان ناردووه.