به‌رپرسانی پۆلیس له ستانی کۆلۆرادۆی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن، به‌لای که‌م 12 که‌س کوژراون و هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 38 که‌سیش بریداربوون، له ئاکامی ته‌قه‌کردن له نێو سینه‌مایه‌کدا له ناوچه‌یه‌کی ده‌ره‌وه‌ی دێنڤه‌ری پایته‌خت.
له‌و باره‌یه‌وه کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن دوێنێ شه‌و له میانه‌ی پیشاندانی فلیمی سینه‌مایی ناسراو به "سواره ره‌شپۆشه‌که سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه" که نوێترین فلیمی باتمانه و هه‌ر به‌ده‌ستپێکردنی فلیمه‌که، پـیاوێک که ده‌مامکی به‌ستبوو له ڕیزی پێشه‌وه، هه‌ڵده‌سێته سه‌رپێ و ڕوو له ته‌ماشاکاران ده‌کات و سه‌ره‌تا بۆمبێکی فرمێسک ڕێژ ده‌هاوێژت و پاشان هه‌ڕه‌مه‌کی ده‌ست به ده‌ستڕێژکردن له خه‌ڵکانی نێو سینه‌ماکه ده‌کات.
گه‌واهی ده‌ران ده‌ڵین پیاوه‌که له نزیکه‌وه ته‌قه له منداڵێکی ساوا ده‌کات وده‌یکوژێت . به‌رپـرسـانی پۆلیسی ستانی کۆلۆرادۆ ده‌ڵێن، ئه‌وان ده‌ستبه‌جێ هێرشبه‌ره‌که‌یان ده‌ستگیرکردووه ، که پیاوێکه ته‌مه‌نی له سه‌ره‌تای بیسته‌کاندایه و تفه‌نگێک و هه‌روه‌ها ده‌مانچه‌یه‌کی پێبووه. هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه دانیال ئۆتیسی به‌رپرسی پۆلیسی شاری ئارۆرا له میانه‌ی کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا گوتی ئه‌وه‌ی کاری کوشتنکاریه‌که‌ی ئه‌نجامداوه ته‌نها یه‌ک که‌س بووه و به پێچه‌وانه‌ی راپۆرته‌کانی پـێشوو که گوتبویان ڕه‌نگه هێرشبه‌ره‌که که‌سێکی یاریده‌ده‌ری له‌گه‌ڵدا بووه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ستانی ناوبراو ده‌شڵێن ئه‌وان تیمی بۆمب پوچه‌ڵکردنه‌وه‌یان ڕه‌وانه‌ی سینه‌ماکه و ماڵی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌که کردووه بۆ گه‌ڕان به دوای ته‌قه‌مه‌نی.
له به‌یاننامه‌یه‌کی کۆشکی سپی‌دا ، سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت خۆم و هاوسه‌ره‌که‌م میشیڵ به بیستنی هه‌واڵه‌که تووشی سه‌رسوڕمان بووین و په‌ژاره‌ی کردین.