حکومه‌تی چین به‌رامبه‌ر به شه‌ڕی ناوخۆی سوریا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردووه، هاوکاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی توندوتیژیه‌کان و هه‌نگاوه‌کان بۆ ده‌نگدان له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا به‌مه‌به‌ستی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن بۆ کۆتاییهێنان به شه‌ڕ و توندوتیژیه‌کان له سوریادا.
ئه‌م ده‌نگدانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش له نێوه‌ندی نیگه‌رانیه‌کانی ڕۆژئاوادایه که ده‌شێت چین و ڕوسیا ڤیتۆی گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێوشوێنانه بکه‌ن.
بان کی موون، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی چوارشه‌ممه چوو بۆ چین تا قه‌ناعه‌ت به هو جینتاو سه‌رۆکی چین بکات که پێویستیه‌کی به په‌له هه‌یه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ڕاگرتنی توندوتیژیه‌کان له سوریادا.
له بێژینگ ، سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پاش کۆبوونه‌وه‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی چین و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌شدا به په‌یامنێرانی گوتووه "بۆ کاربه‌ده‌ستانی چینی ڕاڤه کردووه ڕه‌وشه‌که چه‌ند ڕژد و مه‌ترسیداره و گوتوشیه کاربه‌ده‌ستانی چین هاوڕا بوون له‌گه‌ڵیدا له‌سه‌ر ئاستی مه‌ترسی ڕه‌وشی سوریا".
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له ڕاگه‌یاندنێکیدا ده‌ڵێت سه‌رۆکی چین و بان کی موون وت‌ووێژیان له‌سه‌ر ڕه‌وشی سوریا کردووه، به‌ڵام باسی له هیچ ورده‌کاریه‌کی ئه‌و وتووێژانه نه‌کردووه.