ئه‌و دوو ئه‌مریکایی و ڕێنیشانده‌ره میسریه‌که‌یان که له هه‌فته‌ی ڕابردوودا له نیمچه دوڕگه‌ی سینا ڕفێندرابوون، ڕۆژی دووشه‌ممه ئازادکران.
کاربه‌ده‌ستیکی ئاسایشی میسر و ئه‌وه‌ش که ڕفاندبوونی هه‌واڵه‌که‌یان بۆ ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێس پشتڕاست کردۆته‌وه و گوتووشیانه هه‌ر سێ ڕفێندراوه‌که له بارێکی باشی ته‌ندروستیدان.
مایکڵ لویس ی ته‌مه‌ن 61 ساڵ و لیسا ئالفۆنس ی ته‌مه‌ن 39 ساڵ که هه‌ردووکیان دانیشتوی ناوجه‌ی بۆستنن له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، ڕۆژی هه‌ینی له ناو پاسێکدا له‌گه‌ڵ هه‌یثه‌م ڕه‌جه‌ب ی ڕێنیشانده‌ریاندا ڕفێندران.
ڕفێنه‌ره‌که داوای ئازادکردنی مامێکی کردبوو که له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی میسریه‌وه به گومانی هه‌بوونی به‌نگ و موخه‌ده‌راته‌وه ده‌ستگیرکرابوو.
جێرمی ئه‌بو مه‌سوح، به ئاژانسی ده‌نگ و باسی ئه‌سیۆشێتد پرێسی گووتوه ڕۆژی 2 شه‌ممه له باکوری نیمچه دوڕگه‌ی سینا هه‌ر سێ ڕفێندراوه‌که‌ی داوه‌ته ده‌ست هێزه‌کانی ئاسایش، پاش ئه‌وه‌ی په‌یمانی دراوه‌تێ که ده‌سه‌ڵاتداران کار له‌سه‌ر دۆسێکه‌ی مامی ده‌که‌ن بۆ ئازادکردنی.
به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی میسری به‌و مه‌رجه‌ی ناویان نه‌هێنرێت چونکه ده‌سه‌ڵاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی زانیاری‌یان نییه، هه‌ر ڕۆژی دوو شه‌ممه ئه‌وه‌یان ڕوون و ئاشکرا کرد که مل بۆ داواکه‌ی ئه‌بو مه‌سوح ناده‌ن.