دایکی فرۆشیاره گه‌ڕۆکه‌که‌ی تونس، ئه‌وه‌ی له 17 ی مانگی دوازده‌ی 2010 دا ئاگری له خۆی به‌ردا و پاشـان گیانی له‌ده‌سـتدا و بووه مایه‌ی هه‌ڵـگیرسـاندنی ڕاپه‌ڕین له وڵاته‌که‌ی و وڵاتانی دیکه‌ی عه‌ره‌بی، له ڕۆژی هه‌ینیـیه‌وه ده‌سـتگیرکراوه.
مه‌نوبـیه‌ی ته‌مه‌ن 60 سـاڵ، دایکی محه‌مه‌د ئه‌لبوعزیزی کاتێـک که سه‌ردانی دادگای سیدی ئه‌بوزێدی کردووه بۆ ته‌واوکردنی موعامه‌له‌ی شه‌هیدی کوڕه‌که‌ی دووچاری شه‌ڕه قسه بووه له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێـکدا و به‌پـێـی یاسا ده‌سـتگیرکراوه.
سـالم که کوڕێـکی دیکه‌ی مه‌نوبـیه‌یه، گوتوویه‌تی دایکی له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێـک نه‌ک دادوه‌رێـک تووشی شه‌ڕه قسه بووه، گوتووشیه‌تی له سه‌ره‌تادا فه‌رمانبه‌ره‌که سووکایه‌تی به دایکی کردووه و پاشـان پاڵی پـێوه‌ناوه.
گه‌واهیده‌ران و فه‌رمانبه‌رانی دادگاکه‌ش ده‌ڵێن دایکی محه‌مه‌د ئه‌لبوعزیزی له سه‌ره‌تادا له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رێـکدا ده‌مه قاڵێی بووه و پاشـان توڕه بووه و هاتووه‌ته ده‌رێ و ڕێـگه‌ی له دادوه‌رێـک گرتووه بچێته ژوری سه‌رۆکی دادگاوه و ده‌ستی به جنێودانی کردووه و هه‌روه‌ها قسه‌ی ناشیرینی کردووه و هه‌ڕه‌شه‌ی سووتاندنی دادگاکه‌ی کردووه.
وه‌زیری دادی تونس نوره‌دین ئه‌لبحێری گوتوویه‌تی ده‌سـتگیرکردنی دایکی محه‌مه‌د ئه‌لبوعزیزی په‌یوه‌ندی به سیسته‌می دادی وڵاته‌که‌وه هه‌یه و هیچ که‌سێـک له سه‌روو یاساوه نیـیه و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه سه‌رۆکی ده‌وڵه‌ت بێت یان خودی وه‌زیری داد بێت.
مونزر بلزیافی گوته‌بێژێـکی وه‌زاره‌تی دادی تونس گوتوویه‌تی مه‌نوبـیه بۆ زیندانی قه‌فسه ڕه‌وانه کراوه و چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت ڕۆژی دووشه‌ممه له به‌ره‌م دادگا ئاماده‌بێت تاوه‌کو له باره‌ی ڕووداوه‌که‌وه لێـکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بکرێت.