له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که هێشتاش لایه‌نه دژه‌به‌ره‌کانی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق جه‌خت له لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه ده‌که‌نه‌وه له سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق، به‌ڵام ئێستا قسه‌و باس به پله‌ی دوه‌م له‌سه‌ر لێپێچینه‌وه‌کردنه له مالیکی و به پله‌ی یه‌که‌میش له‌سه‌ر چاکسازیکردنه.
ڕۆژنامه‌وان هیوا عوسمان، سه‌رۆکی به‌شی عێراق له نێوه‌ندی په‌یامنێرانی جه‌نگ و ئاشتی ده‌ڵێت ئه‌و چاکسازیانه‌ی دکتۆر ئیبراهیم جه‌عفه‌ری باسیان ده‌کات ده‌چنه دوو خانه‌وه، یه‌که‌میان له مه‌ودای کورت و دووه‌میشیان له مه‌ودای درێژدایه و ئه‌و چاکسازیانه‌ی کورد ده‌یانه‌وێت هه‌مووی که‌وتونه‌ته دوورخایه‌ن.
هیوا عوسمان ده‌شڵێت زۆر که‌م زه‌مینه‌ی هاوبه‌ش ده‌بینرێت له نێوان کورد و لیستی ئه‌لعێراقیه‌دا، له‌و ڕوانگه‌یه‌وه‌ی که هیچ ئه‌ندامێکی ئه‌لعێراقیه باس له مه‌سه‌له‌ی نه‌وت و گاز یان له به‌ندی 140ی ده‌ستوری عێراق ناکات ، ته‌نانه‌ت ئه‌لعێراقیه ده‌خوازێت ده‌ستوری وڵاته‌که‌ش بگۆڕێت.