پێم وەهانییە هیچ شتێک بۆ هونەرمەند و نوسەر لەوە خۆشتربێت بەرهەمەکانیان لەبەرچاوی خەڵکدا بن و دووربەدوور سەرنجدان و ڕامانی خەڵک بەرامبەر بە بەرهەمەکانیان ببینن.
لەگەڵ ئەوەشدا کە پەیکەرسازی یەكێکە لەو ژانرە هونەریانەی گرنگی شارستانی و مێژوویی خۆی هەیە، بەڵام لێکۆڵینەوەی بابەتی لەسەر ئەم هونەرە ئێجگار کەمە.
دەشێت شیعر دێرینترینیان بێت لە نێو هەموو ژانرە فەرهەنگییەکاندا و زۆربەی هەرە زۆری نوسەرانیش بە شیعر ژیانی فەرهەنگی خۆیان دەستپێدەکەن.
نواندن بێت یان تەنانەت چڕینی گۆرانی بێت، شەماڵی عەبەڕەش دەخوازێت درێژە بە ڕێی کاروانە پڕ لە بەخششەکەی بدات.
دەکرێت بڵێین ئەرک و ئامانجی هەرە سەرەکی میدیا، ناساندن و باسکردنی بەرژەوەندییە گشتییەکانە لە بەرامبەر هەر هەموو دۆسێکانی تری کۆمەڵگە.
بە درێژایی تەمەنی خۆی، سینەما پەیوەندی هەبووە بە ژانرە فەرهەنگی و ئەدەبییەکانی ترەوە هەرچەندە ڕوانینەکان لەسەر ئەم پەیوەندییە جۆراوجۆرن.
شیعر هەمیشە لەنێوان کۆڵانە پەنهانەکانی بیرکردنەوە و خەیاڵ و گۆرانییەکاندا بە شوێن دۆزینەوەدا دەگەڕێت، جا هیچ بە دووریش نازانرێت تەنانەت ئەو گەڕانە بەشوێن دۆزینەوەی خودیشدا بێت.
سەد و یەک ڕۆژ تەنیایی، باس لە دواهەمین سەد و یەک ڕۆژی دوا سەفەری گەورە شاعیری کورد، شێرکۆ بێکەس دەکات، واتە ئەوەی هەڵۆی شێرکۆ بێکەس بە هەناسەیەکی پڕ لە خەم و ئەندیشەوە دوای سەفەرەکەی باوکی دەست دەکات بە نوسینی.
لێکدانەوە و ڕاڤەکردنێکی زۆر و جۆراوجۆریش هەن بۆ سینەما.
بۆ هونەرمەندێکی وەک سمکۆ، ئەگەر بێتو پەیامی هونەرمەند وەک خۆی دەڵێت پەیوەندی بە پرسە مرۆڤایەتییەکان و ماناکانی ئازادی و یەکسانییەوە نەبێت، ئەوا دەروازە مێژووییەکان هەرگیز ناکرێنەوە.
لە کۆمەڵگەی کوردیدا بە شیوەیەکی بەرچاو هونەری شێوەکاری پەرەی سەندووە، وەلێ هێشتا ماویەتی بگوترێت لە کۆمەڵگەدا بەهایەکی گرنگی هەیە و ئەم ژانرە هونەرییە لە شوێنە جیاوازەکاندا ئامادەیی هەیە.
زۆر جار کاتێک سەرسامی خۆمان بەرامبەر کارێکی هونەری دەردەبڕین، دەستبەجێ ئەو پرسیارەشمان لا دروست دەبێت ئایا چ شتێکە ئەم هونەرمەندەی بردووە بەرەو ئەم کارە هونەریەی.
زیاتر نیشـان بده