موحەمەد ڕەئوف: پارتی بەوە سەغڵەت بوو کە قسەی مەسعود بارزانی شکێندراوە لە دۆسێی پۆستی سەرۆکی کۆماری عێراقدا. ڕێبوار کەریم وەلی : وتمان کاک مەسعود ئەم لێک ترازانەی پارتی و یەکێتی دوو ئیدارەیی لێدەکەوێتەوە، ئەو وتی با ببێت.
دانیشتوانی هەرێمی کوردستان دەچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی نوێی پەرلەمانی هەرێمەکەیان.
یەکێک لەو پرسیارانەی کە دەکرێت بگوترێت تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت عێراقییەکان بە شوێن وەڵامێکدا بۆی دەگەڕێن ئەوەیە، ئایا وڵاتەکەیان سەقامگیر دەبێت؟.
قەیرانە سیاسییەکانی عێراق پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە، قۆناغێکە خەڵک تیایدا هاتوونەتە سەر شەقامەکانی وڵاتەکە و داوای مافەکانی خۆیان دەکەن.
زیاتر لە سەد و هەشتا هەزار بنکەی دەنگدان ئەمڕۆ یەکشەممە لە سەرانسەری تورکیادا کرانەوە تا نزیکەی ئەو شەست ملیۆن کەسەی مافی دەنگدانیان هەیە سەرۆکی تورکیا و ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەش هەڵبژێرن.
کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی کۆتایی و فەرمیانەی هەڵبژاردنەکەی 12 ی مانگی 5 ی عێراقییەکانی ڕاگەیاند و جیاوازییەکی ئەوتۆش نەبووە لە نێوان ئەنجامە بەراییەکان و ئەنجامی کۆتاییشدا.
پاش بڵاوبوونەوەی ئەنجامە بەراییەکانی ئەم هەڵبژاردنەی عێراقییەکان، ژمارەیەکی زۆر گازەندە لە سەرتاسەری وڵاتەکەدا دەستیپێکرد و بە تایبەتیش لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.
سەرکردەیەکی پێشووی لایەنێکی سەرەکی کوردی سوریا لە پایتەختی وڵاتێکی ئەوروپا لەسەر داوای تورکیا دەستگیردەکرێت، لە نێوەندی قەیرانی سوریا و هێرشەکانی تورکیا بۆسەر عەفرین و ئەو ئاگربەستەش کە یوئێن بڕیاری داوە.
ڕۆژی 24 ی مانگی دوازدەی ڕابردوو، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە ڕاگەیاندنێکدا وادەی تا ئەمڕۆی دا بە حکومەتی هەرێمی کوردستان.
هەر له ڕۆژی دووشهممەی ڕابردووەوە شەپۆلێکی خۆپیشاندان و ناڕهزایهتی سنووری سلێمانی، حهڵبچه، گەرمیان و کۆیەی گرتوهتهوه که به سەرپەرهشتی ڕێکخڕاوه مهدەنیه دێمۆکڕاسی خوازەکان بهڕێوه چوه
زیاتر نیشـان بده