دیارە لە زۆری وڵاتانی جیهان مەگەر وڵاتە دیکتاتۆرەکان نەبێ، سەرۆک کۆمار، سەرۆکی هەرێمێک یان ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی یان فیدراڵی پاش کۆتایی هاتنی تیرمەکەی لاپەرەیەکی نوێ دەکرێتەوە کە ئیتر ئەو هیچ رۆڵ و دەسەڵاتێکی لە حکومەتە نوێەکەدا نییە. ئایا هەرێمی کوردستان بەدەرە لەو جۆرە یاسا و ئەو جۆرە قەوارەیە؟