نووسه‌ر ولێکۆڵه‌ر حه‌سه‌ن قازی له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مریکا ده‌ڵێت یه‌کێک له ئاکامه‌کانی کۆمار یه‌که‌م جار له مێژووی تازه‌ی کوردستاندا ئه‌و هێمایانه‌ی له باره‌ی ناسینه‌ی سیاسیی ڕا کورد درووست ده‌کات له ئه‌و کۆماره‌دا ده‌ستیپێکرد وه ده‌توانین بڵێن گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی کۆمار ئه‌و لایه‌نه سه‌مبولیکانه بوو که بۆ کێشه‌ی کورد هاته گۆڕی وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه هه‌تاکو ئێستا ده‌بینین که گه‌لی کورد ده‌توانێ خه‌باتی خۆێ به‌رده‌وام بکات وه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه داخوازیه‌کانی خۆێ پاساو بدات