تورکیا هێزێـکی لهشکری بۆ ناوچهی باشیکی نزیک شاری موسڵ ڕهوانهکردووه و حکومهتی عێراق ناڕهزایی خۆی دهربڕیوه و داوای له تورکیا کردووه ڕێز له سهروهری خاکی عێراق بگرێت
بەپـێی زانیاریـیەکان چەکدارانی بەرەی نوسرە یەک لە شەڕڤانەکانی جەیش ئەلسواریان بە مشار سەربڕیوە و ڤیدیۆیان گرتووە و لەسەر ئنتەرنێت بڵاویان کردووەتەوە
هەر لە سەرەتاکانی هاتنە ئارای بیری توندڕەوییەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەشێک لە میدیاکان ڕۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی ئەم جۆرە بیرکردنەوەیەدا.
پاش بڵاوبوونەوەی دوو ڕاپـۆرت لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، دادگای پـیاداچوونەوەی هەرێمی کوردسـتان بڕیاری کارکردنی بە ماددە چواردەی یاسای هۆشبەر لە دادگاکانی هەرێمی کوردسـتان خستەوە کار
بەپـێی لێدوانی خەڵکی گوندی مەریمینێی سەر بە شارۆچکەی شێراوای عەفرین، فڕۆکەی جەنگی دوێنێ سێشەممە چەکدارانی بەرەی نوسرەیان بۆردمانکردووە لەو سایلۆی گەنمەی لە نزیک مالیکیە داگیریان کردبوو
شەوی سێشەممە له گهڕهكى تسعینى شارى كهركوک چهند چهكدارێكى نهناسراو تهقهیان له محهمهد خهلیل جبورى سهرۆكى كوتلهى عهرهبى له ئهنجومهنى پارێزگاى كهركوک كرد و کوشتوویانە
جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لە میانی لێدوانێكیدا بۆ بەشی كوردی دەنگی ئەمەریكا لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا گۆڕان ئامادەیە سەرۆكی پەرلەمان بگۆڕێت ڕایگەیاند
حەشدى شەعبى ئامادە نیـیە گوندى بەشیر بۆ پێشمەرگە جێبهێڵێت هەتا پێشمەرگە بە هاوكارى فڕۆكەكانى هاوپەیمانان كۆنترۆڵى بكات و بەرپرسانى كەركوكیش دەڵێن بەشیر مەترسى لەسەر شارى كەركوک دروستكردووە و پێویستى بە كۆنترۆڵكردن هەیە
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو شەڕی قورس لە نزیک سنووری عەفرین هەڵگیرساوە و ڕۆژی یەکشەممە گوندی مریەمینی سەر بە عەفرین بووە مەیدانی شەڕ و گروپـێـکی جەیش ئەلسواری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لایەن چەکدارانی بەرەی نوسرە و ئەحرار ئەلشام لەوێ گەمارۆدران
تاهیر ئەڵچی لە کاتێکدا داوای کۆتاییهێنانی توندوتیژی دەکرد لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و سەرهەڵداوانی کورد لە وڵاتەکەدا، تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت.
حكومەتى عێراق بەڕێوەبەرى پۆلیسى كەركوكى لە پۆستەكەى لابرد و ئیدارەى كەركوكیش جێبەجێكردنى بڕیارەكەى ڕەتكردووەتەوە، بۆیە حكومەتى عێراق لە بەرامبەردا موچەى 11 هەزار پۆلیسى كەركوكى راگرتووە
کۆبوونەوەکانی نێوان پێنج لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق گەیشتونەتە بنبەست و لەگەڵ تەواوی ئەو هەوڵانەی بۆ چارەسەرکردن دەدرێن هێشتاش تروسکاییەک لەوسەری تونێلەکەوە دیارنییە.
زیاتر نیشـان بده