حەشدى شەعبى ئامادە نیـیە گوندى بەشیر بۆ پێشمەرگە جێبهێڵێت هەتا پێشمەرگە بە هاوكارى فڕۆكەكانى هاوپەیمانان كۆنترۆڵى بكات و بەرپرسانى كەركوكیش دەڵێن بەشیر مەترسى لەسەر شارى كەركوک دروستكردووە و پێویستى بە كۆنترۆڵكردن هەیە
لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو شەڕی قورس لە نزیک سنووری عەفرین هەڵگیرساوە و ڕۆژی یەکشەممە گوندی مریەمینی سەر بە عەفرین بووە مەیدانی شەڕ و گروپـێـکی جەیش ئەلسواری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لایەن چەکدارانی بەرەی نوسرە و ئەحرار ئەلشام لەوێ گەمارۆدران
تاهیر ئەڵچی لە کاتێکدا داوای کۆتاییهێنانی توندوتیژی دەکرد لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و سەرهەڵداوانی کورد لە وڵاتەکەدا، تەقەی لێدەکرێت و دەکوژرێت.
حكومەتى عێراق بەڕێوەبەرى پۆلیسى كەركوكى لە پۆستەكەى لابرد و ئیدارەى كەركوكیش جێبەجێكردنى بڕیارەكەى ڕەتكردووەتەوە، بۆیە حكومەتى عێراق لە بەرامبەردا موچەى 11 هەزار پۆلیسى كەركوكى راگرتووە
کۆبوونەوەکانی نێوان پێنج لایەنە سەرەکییەکەی هەرێمی کوردستانی عێراق گەیشتونەتە بنبەست و لەگەڵ تەواوی ئەو هەوڵانەی بۆ چارەسەرکردن دەدرێن هێشتاش تروسکاییەک لەوسەری تونێلەکەوە دیارنییە.
هونهری پهیکهرتاشی، یهکێکه له هونهره دێرینهکان و ههندێک پهیکهر ههن مابن یانیش نهمابن بهڵام ههر خاوهنی بههای خۆیانن.
ڕێبەرانی تورکیا پەیمانی لێکۆڵینەوەیان داوە لەسەر دۆسێی کوشتنی تاهیر ئەڵچی پارێزەری ناوداری کورد و چالاکوانی مافی مرۆڤ.
پشێوی و ئاڵۆزی پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و ئانکەرە بەهۆی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگیی ڕوسیا لەلایەن تورکیاوە پەرەسەندنێکی توندە لە شەڕی دژی توندڕەوانی دەوڵەتی ئیسلامیدا.
ڕۆژی 25 ی مانگی یازده ڕۆژی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژییه بهرامبهر خانمان. شازده ڕۆژ لهلایهن نهتهوه یهکگرتووهکانهوه تهرخان کراوه بۆ بزواندنی ڕای گشتی له جیهاندا دژ به توندوتیژیهکانی بهرامبهر ژنان دهکرێن.
ژمارەیەكى زۆر لەو ئاوارە عەرەبانەى كە ناوچەكانى ژێر دەسەڵاتى داعشیان بەجێهێشتووە و روویان لە سنورى كەركوک و داقوق كردووە، بە تۆمەتى كاركردن بۆ داعش دەستگیركراون و چەكدارەكانى داعشیش ناوبەناو هێرش دەكەنە سەر سەنگەرەكانى پێشمەرگە لەباشورى كەركوک
نەسرین عەبدوڵا یەكێک لە فەرماندەكانی هێزەكانی یەپەژە لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕایدەگەیەنێت هەركات میللەت داوای لێکردن لە شەنگال بكشێینەوە ئەوا دەكشێینەوە
شەڕ و پـێـکدادان لە نێوان هێزەکانی جەیش ئەلسواری ئۆپـۆزسیۆنی سوریا و چەکدارانی بەرەی نوسرە و ئەحراری شام لە نزیک سنووری عەفرین ڕوویانداوە و لە ئاکامدا شەڕڤانێـکی جەیش ئەلسوار گیانی لەدەسـتداوە و ژمارەیەک لە چەکدارانی نوسرە و ئەحراری شام کوژراون
زیاتر نیشـان بده