ڕێکخراوی پاراستی ڕۆژنامه‌وانان له کۆتایی ساڵی 2013 ڕایگه‌یاند ئه‌و ساڵه خوێناوی‌ترین ساڵ بووه بۆ ڕۆژنامه‌وانان، و پاش سوریاش عێراق دووهه‌م وڵات بوو بۆ زۆرترین پێشێلکاری دژ به ڕۆژنامه‌وانان. ساڵی 2013 بۆ ڕۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی کوردستانیش ساڵێکی خۆش نه‌بوو، له 5 ی مانگی 12 ڕۆژنامه‌وان کاوه گه‌رمیانی له لایه‌ن چه‌ند چه‌کدارێکی نه‌ناسراو له که‌لار کوژرا.