سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران عەلی ساڵحی وتی وڵاتەکەی دەتوانێت لە ماوەی چوار ڕۆژدا یۆرانیۆم بەڕێژەی %20 بپیتێنێت، ئەمەش لە لێدوانێکدا کە مەبەست لێی دەرخستنی توانای ئێرانە بۆ فراوانکردنی خێرای بەرنامەی پیتاندنەکەی ئەگەر هاتووە ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران لەگەڵ زلهێزانی جیهاندا هەڵبوەشێتەوە