ئه‌مه‌ریکا - Voice of America
نوێنەرانی سەرۆک ترامپ دوای دیداری پوتن بەرەو ئێرلەندا بەڕێکەوتن
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵیی تاسی ڕووسیا، جێرید کوشنەر بە ڤلادیمێر پوتنی گوتووە کە ''هەندێک گۆڕانکاری لە لای ئەوروپیەکان دەبینین؛ ئەوان خواستی بەشداریکردنیان لە دانوستانەکان و کۆتاییهێنان بەم ململانێیەیان هەیە.''
هەروەها یوری یوشاکۆڤ یاریدەدەری سەرۆکی ڕووسیا گوتی، ''گفتوگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕاکان بە تەواوی جەوهەری و بنیاتنەر و دڵسۆزانە و بەسوود بوون، هەروەک هەموو گفتوگۆکانی پێشوومان."
بەر لە بەڕێکەوتنی بۆ ڕووسیا، جێرید کوشنەر لە ئەبوزەبییەوە قسەی بۆ ڕاگەیاندنەکان کرد و گوتی کە گفتوگۆکانیان بەرەوپێشچوونیان بەخۆیەوە بینیوە. هەروەها کار لەسەر ئازادکردنی ژمارەیەکی زۆر دیل دەکەن.
هاوکات لەگەڵ کۆبوونەوەکانی مۆسکۆ، لوتکەی کۆمەڵگەی سیاسی ئەوروپا لە دبلن بەڕێوە دەچێت و زۆرێک لە سەرکردەکانی ئەورووپا لە دبلنی پایتەختی ئێرلەندا کۆبوونەوەکانیان بەردەوامە، کە تێیدا بابەتی ئاشتی ئۆکراینا لەگەڵ ڕووسیا یەکێکە لە تەوەرە سەرەکییەکان. ڤلادیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا لەو بارەیەوە سوپاسی سەرکردەکانی ئەورووپای کردووە و نووسیویەتی ''ئەمڕۆ لە دبلن، کۆبوونەوەی گشتیی هاوڕێیانی ئۆکراینا، گەورەترین پاڵپشتەکانمان، بەڕێوە چوو.''
هەروەها مارک ڕووتە سکرتێری ناتۆ لە بارەی کۆبوونەوەکانی دبلن لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، ''لە کاتێکدا هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی دژ بە ئۆکراینا بەردەوامن، تیشکمان خستە سەر گرنگی پشتیوانیی جێگری بۆ ئۆکراینا.''
ئەمە لە کاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت هەردوو نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا بگەنە دبلن و لەگەڵ ڤلادیمێر زیلینسکی دوایین پێشهاتەکان گفتوگۆ بکەن.
داڕمانی بینایەک لە نیویۆرک گیان لەدەستدانی 8 کەس و برینداربوونی 18 کەسی دیکەی لێکەوتەوە
ڕووداوەکە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، لە چوارڕیانی شەقامەکانی فلاتبووش و بێدفۆرد ڕوویدا، کاتێک بەشێک لە بیناکە ڕووخا و داڕمایە ناو شوێنێکی هەڵکەندراو کە کاری بیناسازیی تێدا دەکرا.
تیمەکانی فریاکەوتن تەرمی شەش کەسیان لە ژێر پاشماوەکانی بیناکە دەرهێنا. بەرپرسانی تەندروستی دەڵێن دوو کەسی دیکە دوای گواستنەوەیان بۆ نەخۆشخانە گیانیان لەدەست دا.
بەپێی زانیارییەکان، پێدەچێت چوار کەس لەو قوربانییانەی کە ئەمڕۆ پێنجشەممە دۆزرانەوە کرێکاری بیناسازی بووبن، هەروەها دوو منداڵیش  لە نێو قوربانییەکاندا هەن.
ناونیشانی بیناکە بریتییە لە 1321 لە شەقامی فلاتبووش؛ نهۆمی خوارەوەی دوکان بوو و نهۆمەکانی سەرەوەشی بۆ نیشتەجێبوون بەکاردەهێنران. دەڕێوەبەرایەتیی بیناکانی نیویۆرک ڕایگەیاند، کۆمپانیای پەرەپێدەری پڕۆژەکە مۆڵەتی کارای بۆ هەڵکەندن و دروستکردنی بناغە هەبووە، بەڵام دوای ڕووداوەکە فەرمانی ڕاگرتنی تەواوی کارەکانی دەرکردووە، تا لێکۆڵینەوەکان هۆکاری ڕووخانی بیناکە دیاریبکەن.
بەرپرسان دەڵێن، ئەگەری ئەوە هەیە کە کەسانی دیکەش هێشتا لەژێر وێرانەی بیناکە نەدۆزرابنەوە، بۆیە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن لە شوێنی ڕووداوەکە بەردەوامە.
ڕووداوێکی تەقەکردن لە واشنتن کوژراوێک و چوار برینداری لێکەوتەوە
بەپێی فۆکس نیوز و چەند میدیایەکی دیکەی ئەمەریکا، تەقەکردنەکە بەرەبەیانی پێنجشەممە بە کاتی واشنتن لە هۆڵی وەرزشی ڤیدا فیتنەس لە گەڕەکی لۆگان سێرکڵ ڕوویداوە، کە نزیکەی کیلۆمەتر و نیوێک لە کۆشکی سپییەوە دوورە.
پۆلیس ڕایگەیاند، هێزەکانی نزیکەی 30 چرکە دوای وەرگرتنی یەکەم پەیوەندیی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و تەرمێکیان لە ناو هۆڵەکەدا دۆزییەوە. چوار کەسی دیکەش لە دەوروبەری بیناکە بەر گوللە کەوتبوون و بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.
بەپێی لێدوانی پۆلیس، دۆخی تەندروستیی یەکێک لە بریندارەکان مەترسیدارە، بەڵام سێ کەسەکەی دیکە مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
دوای تەقەکردنەکە، هێرشبەرەکە پەنای بۆ شوقەیەک لە نهۆمی حەوتەمی بینایەکی نیشتەجێبوونی نزیک شوێنی ڕووداوەکە بردووە. هێزە تایبەتەکانی پۆلیس بیناکەیان گەمارۆ دا و تیمی دانوستانکاری پۆلیس بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک لە پەیوەندیدا بوون لەگەڵ چەکدارەکە. لە کاتی دانوستانەکاندا، دەنگی چەند تەقەیەک لە ناو شوقەکەوە بیسترا. دوای ئەوەی هێزەکانی پۆلیس هەڵیانکوتایە ناو شوقەکە، چەکدارەکەیان دۆزییەوە کە بەر گوللە کەوتبوو. ڕاپۆرتەکانی دواتر ئاماژەیان بەوە داوە کە چەکدارەکە خۆی کوشتووە.
پۆلیس دەڵێت، لەوانەیە هێرشبەرەکە دانیشتووی هەمان بینا و ئەندامی هۆڵە وەرزشییەکە بووبێت.
دەسەڵاتداران هەروەها لێکۆڵینەوە لەو ئەگەرە دەکەن کە شیانی هەیە هۆکاری  ڕووداوەکە بەهۆی ناکۆکی کەسەکە لەگەڵ ئەنجومەنی خاوەن موڵکەکانی بیناکە بووبێت.
پۆلیس شەقامەکانی دەوروبەری شوێنی ڕووداوەکەی داخست و قوتابخانەکانی نزیک ناوچەکەش خرانە دۆخی ئامادەباشییەوە.
دەزگای فیدراڵیی لێکۆڵینەوە، ئێف بی ئای، و دەزگای کۆنترۆڵکردنی کحول، تووتن، چەک و تەقەمەنییەکانی ئەمەریکاش بەشدارییان لە ئۆپەراسیۆنەکەدا کرد.
میوریەل باوسەر، سەرۆکی شارەوانی واشنتن، ڕووداوەکەی بە "توندوتیژییەکی بێمانای چەکداری" وەسف کرد و ڕایگەیاند کە کۆشکی سپی لە دوایین پێشهاتەکانی ڕووداوەکە ئاگادار دەکرێتەوە.
بەرپرسانی پۆلیس هێشتا ناسنامەی هێرشبەرەکە و قوربانییەکانیان ئاشکرا نەکردووە و لێکۆڵینەوەکان بۆ دیاریکردنی پاڵنەری ڕاستەقینەی تەقەکردنەکە بەردەوامن.
دیموکراتەکانی ئەمەریکا بە بردنەوەیان لە ویلایەتی میسیسیپی زۆرینەی خۆیان لە ئەنجومەنی سینات فراوانتر دەکەن
بەهۆی نزیکی ڕکابەرییەکەوە، بەرپرسانی هەڵبژاردنەکان زیاتر لە هەفتەیەکییان پێویست بوو بۆ تەواوکردنی جیاکردنەوەی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکانی ناوەڕاستی خولی سەرۆکایەتی ئەمەریکا کە لە 3ـی مانگی یازدەدا بەڕێوەچوو.
سکۆت کۆڵۆمی تەمەن 43 ساڵ دەبێتە یەکەم سیناتۆری ڕەشپێستی میسیسیپی لە دوای ساڵی 1881ـەوە. ئەم ویلایەتە لە نێو هەر 50 ویلایەتەکەی ئەمەریکادا زۆرترین ڕێژەی دانیستیوانی ڕەشپێستی تێدایە، بەڵام چەندین نەوەیە لەلایەن سیاسەتمەدارە سپیپێستەکانەوە نوێنەرایەتی کراوە.
هەروەها میسیسیپی بە شێوەیەکی نەریتی دەنگی بە کۆمارییەکان داوە و دوایین جار کە ویلایەتەکە سیناتۆرێکی دیموکراتی هەڵبژاردبێت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1989.
درەنگانێکی شەوی چوارشەممە کۆڵۆم لە وتارەکەیدا بۆ لایەنگرانی ئاماژەی بەو مێژووە کرد و گوتی ''بوێری" ئەوەی هەبووە شەوێکی لەمشێوەیە بهێنێتە پێش چاوی خۆی.'
گوتیشی، ''من بوێری ئەوەم هەبوو بڕوام بە میسیسیپی هەبێت، بوێری ئەوەم هەبوو تێبگەم کە دەتوانین نیشانی هەموو وڵاتی بدەین کە میسیسیپی گرنگیی خۆی هەیە.''
لەبەرامبەردا، هایدی-سمیسی کۆماری کە لە ساڵی 2018ـەوە وەک سیناتۆر هەڵبژێردرابوو، پەیوەندی بە کۆڵۆمەوە کرد و دانی بە شکستەکەی نا.
هایدی-سمیس گوتی، ''هەرچەندە ئەمە ئەو ئەنجامە نەبوو کە کارمان بۆ دەرکرد یان هیوامان بۆ دەخواست، بەڵام ڕێز لە بڕیاری دەنگدەرانی میسیسیپی دەگرم. دەمەوێت پیرۆزبایی لە سکۆت کۆڵۆم بکەم و هیوای سەرکەوتنی بۆ بخوازم لە کاتێکدا ئەم بەرپرسیارێتییە گەورەیەی نوێنەرایەتیکردنی ویلایەتە مەزنەکەمان دەگرێتە ئەستۆ.''
دیموکراتەکان بەم ئەنجامە زۆرینەی 55 کورسی بەرامبەر 44 کورسی لە ئەنجومەنی سینات مسۆگەر دەکەن. هاوکات کێبڕکێی یەک کورسی دیکەی ئەنجومەنی سینات کە نوێنەرایەتی ویلایەتی ئالاسکا دەکات، هێشتا بەهۆی نزیکیی دەنگەکانەوە یەکلایی نەبووەتەوە.
زۆرینە نوێیەکەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی سینات لە 3ـی مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا بە فەرمی دەستبەکاردەبن. هەروەها دوای هەڵبژاردنەکانی هەفتەی ڕابردوو، دیموکراتەکان کۆنتڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەگرنە دەست.
لە ئێستادا چارەنووسی 12 کورسی ئەنجومەنی نوێنەران ماوە یەکلایی بکرێتەوە و جیاکردنەوەی دەنگەکان لە چەند ویلایەتێکدا بەردەوامە، بەڵام تاوەکو ئێستا دیموکراتەکان زۆرینەی 255 بەرامبەر بە 168 کورسییان لەو ئەنجومەنەدا مسۆگەر کردووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا وەڵامی دەنگۆی گواستنەوەی وەزیر بێسێنت بۆ بنکەیەکی سەربازیی بەهۆی هەڕەشەی ئێرانەوە دەداتەوە
وتەبێژێکی وەزارەتی گەنجینە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند کە بێسێنت ''پابەندە بە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووریی و بەردەوامبوونی گەمارۆکان، کە پێکەوە خەریکن ئابووریی ئێران دادەڕمێنن.''
ڕۆژی سێشەممە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی نەناسراو بڵاویکردەوە کە وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا سکۆت بێسێنت لە ماڵەکەی خۆی لە واشنتنی پایتەختەوە بۆ بنکەیەکی سەربازیی گواستراوەتەوە لە پێناو پارێزراوییدا، ئەمەش بەهۆی هەڕەشە گومانلێکراوەکانی ئێرانەوە. ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە گواستنەوەکە پەیوەندی بەو هەڕەشانەوە هەیە کە ئاڕاستەی بێسێنت کراون و پلانەکانی ئێران بۆ بە ئامانجکردنی بەرپرسانی ئەمەریکا چوونەتە قۆناغێکی مەترسیدارەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆخەکە، ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی تۆمەتبار کرد بەوەی لە ڕاپۆرتێکی پێشووتریدا شوێنی نیشتەجێبوونی بێسێنتی ئاشکرا کردووە، بەو پێیەی ڕۆژنامەکە لە مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا هەواڵێکی سەبارەت بە کڕینی کۆشکێک لەلایەن بێسێنتەوە لە واشنتن بڵاوکردبووەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە دەنگی ئەمەریکای گوت، ''دوای ئەوەی واڵ ستریت جۆرناڵ وتارێکی بڵاوکردەوە کە وێنەیەکی تێدابوو و ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی لە ڕێگەی جوگرافییەوە شوێنی ماڵەکەی وەزیر لە ناوچەی جۆرجتاون دەستنیشان بکرێت، نیگەرانییە ئاسایشییەکان زیادییان کرد. ئەمەش ئێستا وەزیری ناچار کردووە لە پێناو پارێزراویی خۆیدا بگوازرێتەوە بۆ بنکەیەکی سەربازیی.'' جەختیشی لەوە کردەوە کە ''میدیاکان ئەرکێکییان لەسەرشانە کە بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکان دژی بەرپرسانی گشتی، بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن.''
بێسێنت سەرکردایەتی سزا ئابوورییەکانی ئەمەریکا دژی ئێران دەکات، وەک بەشێک لە 'ئۆپەراسیۆنی گۆشەگیرکردنی ئابووریی' کە لە 24ـی مانگی هەشتدا دەستیپێکرد. بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ ڕایگەیاندووە کە ئەم فشارە ئابوورییە هەوڵێکە بۆ پچڕاندنی پەیوەندییە داراییەکانی ئێران لە سەرانسەری جیهاندا.
ڕێوشوێنەکان سزادانی ئەو بانک، دامەزراوە دارایی، کۆمپانیا و کەسایەتییانە دەگرنەوە کە تۆمەتبارن بە دابینکردنی دەمارێکی ژیانی ئابووری بۆ ئێران بە مەبەستی هێشتنەوە و بەردەوامیدان بە ڕژێمەکەی.
هاوکات وەزارەتی دادی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە سێ کەسی سەر بە ئێرانی تۆمەتبار کرد بە داڕشتنی پلان بۆ ئەنجامدانی نزیکەی 20 هێرشی تیرۆریستی یان هەوڵی ئەنجامدانی هێرش لە ئەمەریکا و ئەوروپادا، لەنێویاندا هێرشێکی پووچەڵکراوەی کۆتایی مانگی حەوت بۆ سەر بنکەی ڕاف فێرفۆردی بەڕیتانیایی کە لەلایەن هێزی ئاسمانی ئەمەریکاوە بەکاردەهات بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکان لە ئێران.
باڵیۆزخانەی ئێران لە بەریتانیا لەو کاتەدا ئەو ڕاپۆرتانەی ڕەتکردەوە و بە ''بێ بنەما '' ناویبردن.
بەرپرسانی ئێران دەستبەجێ هیچ وەڵامێکیان سەبارەت بە هەڕەشە ئاماژەپێکراوەکانی دژی بێسێنت نەبووە.
ترامپ: هیچی دیکە پێویستمان بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نییە
ترامپ هەروەها نووسیوویەتی ''دەمێکە ئەو ڕۆژانە تێپەڕیون و ئێستا ئێمە پارەی ئەوانمان لەبەر دەستدایە و کۆنتڕۆڵی گەرووەکەمان [گەرووی هورمز] کردووە.''
ئەم لێدوانەی سەرۆکی ئەمەریکا لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەنگۆی پلانی کۆبوونەوەیەک لە نێوان جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و مو‌حسین ڕەزایی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئاساییشی ئێران لە یەکێک لە وڵاتانی کەنداو لە میدیاکانەوە باس دەکرا.
واشنتن و پەکین لەسەر گرنگی وتووێژی سەرکردەکان بۆ پێشخستنی ئاشتی و داماڵینی چەکی ئەتۆمی ڕێکدەکەون
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، هەردوولا لەسەر گرنگی گفتوگۆی مانادار لەسەر ئاستی سەرکردایەتی بۆ پێشخستنی ئامانجەکانی وەک ئاشتی و داماڵینی چەکی ئەتۆمی ڕێککەوتوون، بەتایبەت لە ئەگەری هەر کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی لەگەڵ ڕووسیادا.
ئەم بانگەوازە پێش سەردانێکی پلان بۆ داڕێژراوی دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا دێت بۆ چین لە هەفتەی داهاتوودا بۆ بەشداری لە لوتکەی هاوکاری ئابووری ئاسیا و زەریای هێمن لە شێنژن و سەردانەکەی سەرۆکی چین شی جینپینگ لە مانگی داهاتوودا بۆ فلۆریدا بۆ بەشداری لە لوتکەی گرووپی 20.
لە پەیوەندییەکەدا، ڕوبیۆ و وانگ جەختیان لەسەر پابەندبوونی هەردوو سەرکردەکە کردەوە بۆ بنیاتنانی "پەیوەندییەکی ستراتیژی بنیاتنەر و سەقامگیر لەسەر بنەمای ڕێزگرتن و دادپەروەری ."
لە ڕاپۆرتی سەرەتایی فەرمی پەکین هیچ باسێک لەسەر چەکداماڵینی ئەتۆمی یان کۆبوونەوەی سێ قۆڵی لەگەڵ ڕووسیا نەکراوە، تەنیا جەخت لەسەر ئامادەیی چین کراوەتەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.
دۆناڵد ترامپ لەم دواییانەدا هیوای خواست کە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکە لەگەڵ شی جینپینگ و ڤلادیمێر پوتن لەسەر کۆتایی هێنان بە شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و پێشخستنی هەوڵەکان بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی وتووێژ بکات.
ئەمەریکا یادی ڕۆژی سەربازە دێرینەکان دەکاتەوە
ئەم یادە پشوویەکی فەڕمی فیدڕالییە و ساڵانە لە 11ـی مانگی یازدە بەڕێوەدەچێت، بە مەبەستی ڕێزلێنان لەو ژن و پیاوانەی کە لە ڕیزی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکادا لە سەردەمی ئاشتی و جەنگدا خزمەتیان کردووە.
مێژووی ئەم یادکردنەوەیە دەگەڕێتەوە بۆ کۆتاییهاتنی جەنگی جیهانی یەکەم لە ساڵی 1918، لە کاتژمێر 11ـی بەیانی ڕۆژی 11ـی مانگی 11ـدا. دواتر لە ساڵانی پەنجاکاندا، ناوی ئەم ڕۆژە بە فەڕمی گۆڕدرا بۆ ئەوەی سەرجەم شەڕکەر و سەربازە دێرینە زیندوو و قوربانییەکان بگرێتەوە کە خزمەتییان کردووە، نەک تەنها سەربازانی جەنگی یەکەمی جیهانی.
لە گۆڕستانی نیشتمانی ئارلینگتنن لە نزیک واشنتنی پایتەخت، بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای حکومەت، فەرماندەکانی سوپا و خێزانی سەربازان، مەراسیمی گەورە و فەرمی بەڕێوەچوو. لە کاتژمێر 11ـی بەیانیدا تاجەگوڵینە لەسەر گۆڕی سەربازی ون دانرا و 21 فیشەک وەک سڵاو و ڕێزلێنان تەقێندران.
کۆشکی سپی لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی، ''لە ڕۆژی سەربازە دێرینەکاندا، ئێمە ڕێز لە ئازایەتی، قوربانیدان و دڵسۆزیی شایستەی ئەو ژن و پیاوە ئازایانە دەگرین کە بەرگرییان لە ئازادیی کەسیمان کردووە و شێوازی ژیانی ئەمەریکاییەکانییان پاراستووە. نەتەوەکەمان هەردەم قەرزدار و سوپاسگوزاری خزمەتەکانیان دەبێت.''
هاوکات، لە شارە گەورەکانی ئەمەریکادا ڕێپێوان و نمایشی سەربازی ڕێکخران. لە شاری نیویۆرک گەورەترین ڕێپێوانی ساڵانە ئەنجام درا کە تێیدا هەزاران سەرباز، تیمی موزیک و یەکە سەربازییەکانی ئێستا و پێشوو بەشدارییان تێدا کرد، لەگەڵ ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە خزمەتی ئەو سەربازانە.
پیشاندانی ڕێزلێنان تەنها بە لایەنی فەرمییەوە سنوردار نەبوو، بەڵکو گەلێک ڕێستۆرانت و قاوەخانە، خواردن و خوارنەوەی بەخۆڕایی و داشکاندنی تایبەتیان پێشکەش بە سەربازانی دێرین و خێزانەکانیان کرد.
جگە لەوانەش، لە قوتابخانەکاندا کۆبوونەوە و دیداری ڕاستەوخۆ لە نێوان خوێندکاران و سەربازە دێرینەکاندا ڕێکخرا تاوەکو ئەزموونی خۆیان بۆ نەوە نوێیەکان بگوازنەوە.
ئەم ڕۆژە هەروەها تیشک دەخاتە سەر سەرجەم ئەو خزمەتگوزاری و پشتیوانییانەی کە لەلایەن وەزارەتی کاروباری سەربازە دێرینەکانەوە پێشکەش دەکرێن، بەتایبەتی لە بواری چاودێریی تەندروستیی دەروونی، دابینکردنی خانوو و  ئاسانکاریکردن بۆ تێکەڵبوونیان لە بازاڕی کاری مەدەنیدا.
سەرۆک ترامپ بەشداریی لە مەراسیمی ڕۆژی سەربازە دێرینەکانی ئەمەریکا کرد
دۆناڵد ترامپ گوتارێکی پێشکەش کرد و لە بارەی سەربازە دێرینەکانی سوپاوە گوتی، ''ڕۆشنکەرەوەی ڕێگامان و مەزنترین پاڵەوانەکانمانن.'' هەروەها گوتی کە ''لەو ڕۆژە ڕێز لە 250 ساڵ خزمەت و ئازایەتی و قوربانیدان دەگرێت.''
ترامپ هێرشی تیرۆرستیی بەیروتی لە ساڵی 1983 بەبیر هێنایەوە کە لە لایەن ڕێکخراوی حزبووڵای نزیک لە ئێران، کە لە لیستی گرووپە تیرۆرستەکانی ئەمەریکادایە، ئەنجام درابوو، تێیدا ژمارەیەکی زۆر سەربازی ئەمەریکایی بوونە قوربانی.
یەکێک لە ڕزگاربووانی تەقینەوەکەی بەیروت، دەیڵ گاردنەر، کە لە مەراسیمەکەی ئەمڕۆدا ئامادە بوو، لە لایەن سەرۆکەوە ڕێزی لێ نرا. ئەمە هاوکات لەگەڵ ڕێزلێنان لە چەندین سەربازی دێرینی دیکە.
لە بارەی جەنگی ئێرانەوە، ترامپ ڕایگەیاند ئێران لە ساڵی 1979ـەوە جەنگی دژی ئەمەریکا بەرپا کردووە بەڵام ''ئێمە بەرەنگاریان بووینەوە و جەنگەکەمان بردەوە.''
هەروەها جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئەمەریکا هەرگیز ڕێگە بە ئێران نادات چەکی ئەتۆمی بەرهەمبهێنێت.
ترامپ گوتی کە ئێرانییەکان پێویستیان بە 25 ساڵ هەیە بۆ ئەوەی وڵاتەکەیان بونیاد بنێنەوە و هیواخواز بوو کە پێویست بە وێرانکاریی زیاتر نەبێت لەو وڵاتەدا.
سەرۆکی ئەمەریکا هەروەها ئەو 18 ئەمەریکاییەی بەبیر هێنایەوە کە لە جەنگی ئێراندا بوونە قوربانی و گوتی، ''ئەم ململانێیە بەم زووانە کۆتایی دێت و ئەمەش وا دەکات کە جیهان ئاساییشتر بێت.''
هەروەها لەسەر ڤەنزوێلا گوتی کە ''ئەمەریکا سەرکەوتنێکی ناوازەی بە دەستهێناوە و بەهۆی ئەمەش ملیۆنان بەرمیل نەوت لەو وڵاتە دێتە دەرەوە. چین و ڕووسیا ئەو وڵاتەیان جێ هێشت، بەڵام ئێمە لەوێین.''
مەراسیمی ڕۆژی سەربازە دێرینەکان لە ڕۆژی وەستانی شەڕ لە جەنگی جیهانی یەکەمەوە لە ساڵی 1919ـدا دەستیپێکردووە و لە ساڵی 1954ـدا سەرۆکی ئەوکاتە، دوایت ئایزنهاوەر، یاسایەکی واژۆ کرد کە مەراسیمەکەی گۆڕی بۆ ڕۆژی سەربازە دێرینەکان بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی بەرفراوانتر دان بە خزمەتی سەربازی لە ئەمەریکادا بنرێت.
ئایزنهاوەر ئەوکات لە ڕاگەیاندراوێکدا گوتی، "لەو ڕۆژەدا با بە ڕێزەوە قوربانیدانی هەموو ئەو کەسانە یاد بکەینەوە کە بەو شێوەیە ئازایانە، لە دەریاکان، لە ئاسمان و کەنارەکانی دەرەوەدا شەڕیان کرد لە پێناوی پاراستنی میراتی ئازادیمان، و با خۆمان بۆ ئەرکی بەرەوپێشبردنی ئاشتییەکی بەردەوام تەرخان بکەین بۆ ئەوەی ئەوان ڕەنجبەخەسار نەبن."
ئەمەریکا سێ کەس بە پلانگێڕان بۆ هێرشکردنەسەر بنکەیەکی ئاسمانی بەریتانیا تۆمەتبار دەکات
داواکارانی گشتی ڕایانگەیاند محەمەد باقر سەعدی، کە هەڵگری ڕەگەزنامەی ئێرانی – عێراقییە، پەیوەندییە تەلەفونییەکانی لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەی لە عێراق بەکارهێناوە بۆ هەوڵدان لە پێناو گواستنەوەی زانیاریی پەیوەندیدار بە پلانێکی گومانلێکراوی مانگی نۆوە لە بنکەی ئاسمانی ڕاف فێرفۆرد لە بەریتانیا.
سەعدی مانگی چوار دەستگیرکرا و ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ئەمەریکایی کرا بەهۆی پەیوەندییەوە بە تۆمەتی دیکەوە، لەوانە کارکردن بۆ هەماهەنگیکردن و بەرەوپێشبردنی پڕوپاگەندەی هێرشەکان دژی بەرژەوەندییەکانی ئەمەریکا و شوێنەکانی کۆمەڵگەی جووەکان لە ئەمستردام، پاریس لەندەن و نیویۆرک.
داواکارانی گشتی ئاماژە بەوە دەکەن کە سەعدی فەرماندەیە لە کەتیبەکانی حزبوڵای عێراقی و لەگەڵ سوپای پاسدارانی ئێراندا کاری کردووە، کە ئەمەریکا هەردووکیانی وەکو ڕێکخراوی تیرۆریستی ناساندووە.
وەزیری دادی ئەمەریکا تۆد بلانچ لە ڕاگەیەندراوێکدا گوتی، ''ئەو تۆمەتبارانەی لە تۆمەتنامەکەدا ناوییان هاتووە، هاوکاریی دوو ڕێکخراوی تیرۆریستی بیانییان کردووە. گوایە سەعدی لە ڕۆژانی پێش هەوڵی پلانە تیرۆریستییەکەدا هەماهەنگی لەگەڵ تۆمەتبارەکانی دیکەدا کردووە. وەزارەتی داد لە هەڵوەشاندنەوەی تۆڕە تیرۆریستییەکان و پاراستنی گەلی ئەمەریکا لە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان بەردەوام دەبێت.''
تۆمەتنامەکە ڕۆژی سێشەممە ئاشکرا کرا و ئاماژە بەوە دەدات کە سەعدی پەیوەندی لەگەڵ سەرکردایەتی باڵای سوپای پاسداراندا هەبووە و لە نزیکەوە لەگەڵ قاسم سولەیمانی سەرکردەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبو مەهدی موهەندیس سەرکردەی پێشووی کەتیبەکانی حزبوڵادا کاریکردووە، پێش ئەوەی هەردووکیان لە ساڵی 2020ـدا لە هێرشی ئاسمانیی ئەمەریکادا بکوژرێن.
داواکارانی گشتی دەڵێن سەعدی هەوڵی تۆڵەکردنەوەی کوشتنی ئەو دوو کەسەی داوە، هانی بە ئامانجکردنی بەرپرسانی ئەمەریکاشی داوە.
ئەوانی دیکە کە تۆمەتبار کراون بریتین لە موحسین موهاجیری ئێرانی و موحەمەد عەلی حەسەنی عێراقی.
داواکارانی گشتی ڕایانگەیاندووە کە حەسەنی هەماهەنگی لەگەڵ ئەو کەسانەدا کردووە کە چاودێری دەوروبەری بنکەی ڕاف فێرفۆردییان کردووە و ڤان و سوتەمەنییان بۆ پلانەکەیان دابین کردووە. هەروەها لە پەیوەندیشدا بووە لەگەڵ ئەو کەسە گومانلێکراوانەی ڤانەکانیان بەرەو بنکەکە بردووە، لەو شەوەدا کە پۆلیس پێنج کەسی دەستگیرکرد و سێ ئوتومبێلی ڤان و بڕێک بەنزینی دۆزییەوە.
سەرۆکوەزیری بەریتانیا ئاندی بێرنهام لە ڕۆژانی دوای دەستگیرکردنەکاندا ڕایگەیاندبوو کە ''بە ئەگەری زۆرەوە'' ئێران لە پشت هەوڵی هێرشکردنە سەر بنکەکەوە بووە. لە بەرامبەردا ئێران ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردووەتەوە.
پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری بەریتانیا بە گشتی حەوت کەسی لە پەیوەندی بەو ڕووداوەوە دەستگیرکردووە، سەرجەمییان دواتر بە کەفالەت ئازادکران، بەڵام دواتر دووانیان دووبارە دەستگیرکرانەوە.
تۆم باراک: کێشە بنەماڵەیی و خێڵەکییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیا ئەمەریکایی و نێودەوڵەتییەکانیش بوونەتە مەترسی
تۆم باراک ڕۆژی چوارشەممە لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە دۆخی هەرێمی کوردستان وتی، "هەرێمی کوردستان، بارزانییەکان و تاڵەبانییەکان، هەمیشە دۆستی گەورەی ئەمەریکا بوونە. ئەمە کێشە و بڕیارێکی عێراقییە، بڕیارێکی ئەمەریکایی نییە. ئامۆژگاریی من و ئامۆژگاریی سەرۆکیش ئەوەیە کە ئەم بابەتە تێپەڕێنن. نوکتە."
نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمەریکا بۆ عێراق ئەمەی ڕاگەیاند، لە کاتی قسەکردنیدا لە کۆنفرانسی دەستپێشخەری عێراق لە پەیمانگای چاتەم هاوس لە لەندەن، ڕۆژی 11ـی یازدەی 2026. ئامادەبووان لە کاردانەوە بە شێوەی دەربڕینەکەی تۆم باراک کەوتنە پێکەنینەوە.
تۆم باراک پرسەکەی بە "خێڵەکی" و "بنەماڵەیی" ناوبرد و ڕایگەیاند، "ناکرێت بگەڕێمەوە کۆنگرێس و باسی ئاڵۆزیی دەستووری عێراق و سنووربەندکردنی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی کارکردنی لەگەڵ بەغدا ڕوون بکەمەوە و ئنجا بڵێم، سەرەڕای ئەمانە هەمووی، زنجیرەیەک لە کێشەی بنەماڵەیی لەنێو هەرێمی کوردستاندا هەن کە کۆمپانیا ئەمەریکاییەکان و نێودەوڵەتییەکان، کە سەرچاوەی داهاتن بۆ هەموو هەرێمەکە، دەخەنە بەر مەترسیەوە بەهۆی ئەوەی ئێستا ڕوودەدات."
تۆم باراک هێرشەکانی سەر کۆرمۆری بە نمونە هێنایەوە و وتی، "هێرشەکان بۆ سەر کۆرمۆر، بە نمونە، کە هێرشی زۆر خراپ بوون. هەموومان دەبێت سەرنجی بخەینە سەر و شێوەیەکی وەڵامدانەوەی بۆ بدۆزینەوە. بەڵام پێویستیمان بە یەکگرتوویی هەیە لە هەرێمەکە. یەکگرتووییمان هەر لەناو هەرێمی کوردستان پێویست نییە، بەڵکو لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداش."
نێردەی ئەمەریکا ڕوونی کردەوە کە واشنتن دەتوانێت ڕاوێژ و ناوبژیوانی پێشکەش بکات، بەڵام ناتوانێت ڕاستەوخۆ دەستێوەردان بکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان.
ڕاشیگەیاند، "ئێمە ناتوانین دەستێوەردان بکەین، بەڵام دەتوانین هانیان بدەین و یارمەتییان بدەین و ڕاوێژ و نێوەدگیری بکەین. بەڵام بە ڕاستگۆیی بڵێم، ئێستا کاتییەتی و دەرفەتێکی مەزنتان لەبەر دەمە؛ دەبێت کۆتایی بەو ناکۆکییە خێڵەکییانە بهێنن، دەنا بۆ سەدان ساڵی تر لەگەڵ خۆمانی بگوازینەوە. دڵنیام هەمووتان بێزاربوون لەمە، دڵنیام بارزانییەکان و تاڵەبانییەکان لەمە بێزارن. دەزانم بەغدا لەمە بێزارە. بۆیە، ئامۆژگاری دروست و پیشەیی و فیکرییم برتیتییە لەوەی ئەمە تێپەڕێنن."
درەنگانی شەوی سێشەممەش تۆم باراک لە هەژمارەکەی لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، لەگەڵ دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی، و ئەحمەد موفتی، جێگری وەزیری سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێم، لە لەندەن کۆبووەتەوە و گفتوگۆیان لەسەر داهاتووی هەرێمی کوردستان کردووە.
باراک لە پۆستەکەیدا نووسیویەتی، "ئەمەریکا پشتیوانی لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز و یەکگرتوو دەکات کە ڕەنگدانەوەی فرەچەشنیی هەرێمەکە بێت."
نێردەی ئەمەریکا هەروەها جەختی کردەوە کە یەکگرتووییەکی بەردەوام تەنها لە ڕێگەی دابەشکردنی دەسەڵات بۆ ئاستە خوارەوەکان، بەهێزکردنی دەسەڵاتە خۆجێییەکان، پتەوکردنی دامەزراوەکان و بەرەوپێشبردنی شەفافیەتەوە دەتوانرێت بەدەستبێت.
ئەم لێدوانانەی نێردەی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە کاتێکدا دێن کە دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان، یەکێتی و پارتی نەیانتوانی بگەنە سازانێک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ.
ڕۆژی چوارشەممەی هەفتەی ڕابردوو، پارتی توانی بە بەشداری 52 پەرلەمانتار دانیشتنێکی پەرلەمان ڕێکبخات، کە تێیدا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرا. کۆبووەوەکە بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنی یەکێتی و یەکگرتوو و کۆمەڵ و هەڵوێست و نەوەی نوێ ئەنجام درا. ڕۆژێک دواتر، سەرۆکی یەکێتی بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند کە دان بە دانیشتنەکە نانێن و وەک ئاماژەیەک بە ناوچەی دەستەڵاتی پارتی و یەکێتی، ڕایگەیاند، "هەرچی ئێوە بیکەن لەوێ، ئێمەش لێرە دەیکەین؛ سەرۆکی هەرێم دادەنێن، ئێمە سەرۆکی هەرێم دادەنێین. وەزیر دادەنێن، وەزیر دادەنێین. سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دادەنێن، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران دادەنێین."
نوێنەرانی سەرۆک ترامپ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن بۆ دۆسیەی ئۆکراینا کۆدەبنەوە
کوشنەر لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، ''ئەو بابەتانەی ئەمڕۆ گفتوگۆمان لەسەر کردن دەیانگەیەنین بە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتن...هەندێک کرانەوە و دەرفەت دەبینین.''
لە بارەی هەنگاوەکانی دواترەوە جێرید کوشنەر گوتی لە دبلن چاویان بە سەرۆکی ئۆکراینا ڤلادیمێر زێلێنسکی دەکەوێت کە لەوێدا کورتەی باسەکان و هەروەها ئەو بیرۆکانەی کە ڕۆژی چوارشەممە لە ئیمارات گفتوگۆ کراون پێی دەگەیەنن.
ڕۆژی سێشەممەش ستیڤ ویتکۆف لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند کە لە هەوڵەکانیان لەگەڵ ئۆکراینا و ئەورووپاییەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتنێک لە پێناو بەدیهێنانی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا.
ئەم هەوڵانەی نوێنەرانی سەرۆک ترامپ دوای ئەوە دێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا لە بەرنامەی شەست خولەک ڕایگەیاند کە لە هەوڵەکانیان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بەردەوام دەبن و بەمزووانە ئەنجامەکانی ئەم هەوڵانە بەدیار دەکەون.
پێشتریش بە هۆی هەوڵەکانی مەڵانیا ترامپ خانمی یەکەمی ئەمەریکا یەکەم ئاگربەست لە شاری ئۆلێشکی بۆ گواستنەوەی هاووڵاتییانی ئەو شارە لە ناوچەکانی جەنگ سەرکەوتنی بەدەست هێنابوو. ئەمەش وەک دەرفەتێک بۆ ئاگربەستی فراوانتر لە لایەن چاودێرانەوە سەیر دەکرێت.
پێشنیاری لێپێچینەوە لە پیت هێگسێت بەهۆی دژایەتیی کۆمارییەکان ڕاگیرا
لە دەنگدانێکدا 211 نوێنەر بەرامبەر 204 نوێنەر دەنگیان دا بۆ ئەوەی بڕیارنامەکە بەرەو پێش نەچێت بۆ قۆناغی گفتوگۆ و دەنگدان لەسەر بەندەکانی لێپێچینەوە. یازدە ئەندامی دیموکرات لە دەنگدانەکەدا ئامادە نەبوون.
تۆماس ماسی، نوێنەری کۆمارییەکان لە ویلایەتی کنتاکی، ئەو بڕیارنامەیەی پێشکەش کردبوو کە پێکهاتیوو لە هەشت تۆمەت بەرامبەر بە وەزیری جەنگ.
ماسی هۆکاری ئەو بڕیارنامەیەی گەڕاندەوە بۆ زنجیرەیەک کردەوەی وەزیری جەنگی ئەمەریکا، لەوانە دەستپێکردنی شەڕ لەگەڵ ئێران بەبێ مۆڵەتی کۆنگرێس و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات و شکاندنی یاسا. ئەو تاکە کۆماری بوو کە دەنگی دا بۆ دەستپێکردنی لێپێچینەوە بە مەبەستی لێسەندنەوەی متمانە. ئەو ئەندامانەی دیموکرات کە ئامادەی دانیشتنەکەبوو دەنگیان بۆ رێکاری پێشخستنی بڕیارنامەکە کرد.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا دلخۆشی خۆی سەبارەت بە ئەنجامی دەنگدانەکە دەربڕی و بڕیارنامەی لێپێچینەوەکەی بە "شەرمەزارکەر" ناوبرد. ترامپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ وتی ئەنجامەکە بێتاوان ناساندنی نیشتمانپەروەرێکی گەورەی ئەمەریکا بوو، "یەک بە یەکی کۆمارییەکان پشتگیرییان لێکرد، جگە لە تۆماس ماسی، کە دۆڕاوێکی گەورە بوو."
سەرۆکی ئەمەریکا لە درێژەی پەیامەکەی دا و بە ئاماژەدان بە پێشهاتەکانی ڤەنزوێلا و ئێران، نووسیویەتی،"سەرکەوتن لە ڤەنزوێلا و ئێران، وەرگرتنی ژمارەیەکی پێوانەیی ئەندام بۆ سوپای ئەمەریکا لە مێژوودا و ڕۆحییەتێک کە پێشتر بە دەگمەن بینراوە، بووە هۆی بێتاوان ناساندنی نیشتمانپەروەرێکی گەورەی ئەمەریکایی."
لە هەمان کاتدا، ماسی ڕایگەیاندووە کە دەستبەرداری هەوڵەکەی نابێت. ئەو لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، ڕایگەیاند، "لە ژمارەیەک ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە بیستومە کە لەگەڵ هەندێک لە بەندەکانی لێپێچینەوە هاوڕان، نەک هەموویان. ئەگەر شکست بە بڕیارنامەکەم بهێنرێت لە ڕێی ناردنی بۆ لیژنەی (دادوەری)، ئەوا داوا دەکەم بە جیا دەنگ بدرێت لەسەر هەر بەندێکی بڕیارنامەکە."
میدیاکانی ئەمەریکا دەڵێن ئەگەری زۆرە کاتێک کۆنگرەی نوێ دەست پێدەکات و دیموکراتەکان لە مانگی یەکدا دەست بەسەر ئەنجومەنی نوێنەراندا بگرن، جارێکی دیکە پێشنیاری لێپێچینەوە لە پیت هێگسێت بخرێتەوە بەرباس.
میدیاکانی ئەمەریکا: بەسێنت دوای زیادبوونی هەڕەشەکانی حکومەتی ئێران گواسترایەوە بۆ بنکەیەکی سەربازی
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز ڕۆژی سێشەممە 10ی مانگی یازدە بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە ڕایگەیاند کە بەرپرسانی ئەمەریکا لە چەند هەفتەی ڕابردوودا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە پیلانەکانی ئێران بۆ بەئامانجگرتنی بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ئەمەریکا گەیشتوونەتە "ئاستێکی بەرز".
هەروەها ئاژانسی ڕۆیتەرز بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار لەو بابەتە، گواستنەوەی شوێنی نیشتەجێبوونی سکات بەسێنتی پشتڕاستکردەوە.
ڕۆیتەرز هەروەها ڕایگەیاندووە کە بەڵگەنامەیەکی بینیوە کە تیایدا بەرپرسێکی باڵای هەواڵگری لە بەرێوبەرایەتی ترامپ لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا هۆشداری دابوو کە پلانەکانی ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرشی کوشندە بۆ سەر کارمەندان و هاووڵاتیانی ئەمەریکایی لە "ئاستێکی بەرز"دایە.
بە پێی ڕاپۆرتی نیویۆرک تایمز، هێشتا ڕوون نییە کە هەڕەشەکان بۆ سەر وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا چەندە جددی بوون. هەروەها بەرپرسانی ئەمەریکا جەختیان لەوە کردووەتەوە کە توانای ئێران بۆ ئەنجامدانی هێرشی بەرفراوان بۆ سەر خاکی ئەمەریکا و ناوچەکانی دیکەی ژێر دەسەڵاتی ئەم وڵاتە سنووردارە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بابەتە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە نیگەرانییە ئەمنییەکان سەبارەت بە سکات بەسێنت دوای ئەوەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ وێنەیەکی ئاسمانی کۆشکەکەی لە گەڕەکی جۆرج تاونی واشنتن بڵاوکردەوە، زیاتر بووە.
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، بڵاوکردنەوەی ئەو وێنەیە وایکردووە بتوانرێت شوێنی وردی ماڵی بەسێنت دەستنیشان بکرێت و دوای ئەوەش بڕیار دراوە وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆی بگوازرێتەوە بۆ بنکەیەکی سەربازی.
لە وەڵامی ئەو هەواڵانەدا وتەبێژی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا وتی " هەڕەشەکانی ڕژێمی ئێران کاریگەریان لەسەر وەزیر نییە و ئەو پابەندە بە جێبەجێکردنی ئۆپراسیۆنی 'گۆشەگیرکردنی ئابووری' و پاراستنی گەمارۆی سەر ئێران. ئەو ڕێوشوێنانەی کە بوونەتە هۆی داڕمانی ئابووری ئێران."
هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان چۆن لە پەیامی واشنتن دەڕوانن؟
ئەمەش دوای ئەوە دێت کە تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا، ڕۆژی سێشەممە لە پەیامێکدا جەختی لەوە کردەوە کە "یەکگرتوویی بۆ حکومەتێکی بەهێزی هەرێمی کوردستان، پایەیەکی بنەڕەتییە بۆ عێراقێکی بەهێز و سەقامگیر."
پەیامەکەی تۆم باراک لە وەڵامی پەیامێکی مەسرور بارزانی بڵاوکرایەوە، کە تێیدا ڕایگەیاندبوو دوای سەردانەکەی بۆ بەغدا، لەگەڵ تۆم باراک گفتوگۆی کردووە و هەردوو لا لەسەر پێویستیی پاراستنی هێز و یەکگرتوویی حکومەتی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ بەپێی دەستووری عێراق هاوڕا بوون.
بارزانی ڕایگەیاند هەردوو لا هەروەها جەختیان لە پشتیوانی بۆ بەردەوامبوونی هاوکارییەکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا کردەوە.
هەفتەی ڕابردووش، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە واشنتن پشتیوانی لە هەرێمێکی کوردستانی بەهێز دەکات و هانی گفتوگۆ لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی هەرێم دەدات.
مەسعوود حەیدەر، ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان و بریكاری پێشووی وەزیری دارایی عێراق، پێی وایە پەیامەکەی تۆم باراک "پەیامێکی سیاسیی ڕوونە" بۆ هەردوو پارتی سەرەکیی کوردستان، بۆ ئەوەی لەسەر پێکهێنانی حکومەت ڕێکبکەون.
مەسعوود حەیدەر بە دەنگی ئەمەریکای گوت، "‌هێزی هەرێمی کوردستان و یەکگرتوویی دامەزراوەکانی بەشێکە لە هێز و سەقامگیریی عێراق، و ئەم پەیامە بانگ لە هێزەکانی کوردستان دەکات کە ناکۆکییەکانیان بخەنە پشتەوە و حکومەتێک پێکبهێنن کە لەسەر بنەمای هاوکاری و بەرپرسیارێتی بێت."
سەبارەت بە ڕۆڵی واشنتن لە نزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و چۆنیەتیی ڕێگریکردن لە قووڵبوونەوەی ناکۆکییەکان، ئەندامەکەی پارتی ڕایگەیاند، "ئەو ڕۆڵەی چاوەڕوان دەکرێت واشنتن بیگێڕێت، ئەوەیە لە لایەکەوە هانی ڕێککەوتنی نێوان لایەنەکانی کوردستان بدات و لە لایەکی دیکەوە پشتیوانی لە گفتوگۆیەکی جدی لەنێوان هەولێر و بەغدا بکات."
لە لایەکی دیکەوە، مەحمود خۆشناو، ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێی وایە کە هێزی هەرێمی کوردستان لە یەکگرتوویی هێزە سیاسییەکان، خوێندنەوەیەکی دروستی دۆخی سیاسی و سیاسەتێکی سەرکەوتووی بەڕێوەبردنی دەسەڵاتدایە.
مەحمود خۆشناو بە دەنگی ئەمەریکای گوت کە پەیامی تۆم باراک دەکرێت وەک "وەسفکردنی ڕاستییەک و لە هەمان کاتدا ئاگادارکردنەوەیەک" لێکبدرێتەوە.
بە گوێرەی ئەو ئەندامەی یەکێتی، پەیامەکە ئەوە دەگەیەنێت کە ئەگەر لایەنە سیاسییەکان دەیانەوێت هەرێمێکی بەهێز هەبێت، دەبێت یەکگرتوویی لە بڕیاردان، یەکگرتوویی لە هەڵوێست و میکانیزمی هاوکاری لەنێوان هێزە سیاسییەکان هەبێت.
مەحمود خۆشناو وتی، "هەر هەنگاوێک ببێتە هۆی سەقامگیری و گەشەپێدان، هەرێم بەهێز دەکات، بەڵام هەر هەنگاوێک ببێتە هۆی تێکچوونی سەقامگیری، دووبەرەکیی سیاسی یان پەراوێزخستنی لایەنێکی سیاسی، هەرێم لاواز دەکات."
ئەندامەکەی یەکێتی هەروەها داوای لە مەسرور بارزانی کرد لە دانوستانەکانی پێکهێنانی حکومەتدا نەرمونیانیی زیاتر بنوێنێت.
مەحمود خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد کە ئێستا چەندین هێزی سیاسی، وەک یەکێتی، نەوەی نوێ، کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی، لە گۆڕەپانی سیاسی، واتە لە پەرلەماندا، ئامادە نین. ئەمەی بە نیشانەیەک لە دووبەرەکیی سیاسی لە هەرێمی کوردستان باوبرد.
سەرەڕای ڕوونیی هەڵوێستی ئەمەریکا، سەرکەوتنی بانگەوازەکانی تۆم باراک و وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، هەر وابەستە دەبێت بە هەنگاوەکانی پارتە کوردییەکان بۆ ئەوەی چەمکی "یەکگرتوویی هەرێم" بکەنە ڕێککەوتنی کرداری لەسەر پێکهێنانی حکومەت، دابەشکردنی دەسەڵات و بەڕێوەبردنی پرسە ناکۆکەکان.
وەزیرانی دەرەوەی کۆمەڵەی حەوت سەرنج دەخەنە سەر تەنگەی هورمز و پشتیوانی لە ئۆکراینا
وەزیری دەرەوەی ئۆکراینا ئاندری سیبیها ڕایگەیاند لە کۆبوونەوەکاندا دیبلۆماتکارانی ئاگادارکردووەتەوە لە دوایین پەرەسەندنەکانی مەیدانی جەنگ، هەوڵەکانی ئاشتی، سزاکانی سەر ڕووسیا و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەهێزکردن و پاراستنی سیستمی وزەی ئۆکراینا لە وەرزی زستاندا.
وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی دا کە گفتوگۆکان هاوکات تیشکییان خستووەتە سەر ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی '' کەشتیگەلی ڕووسیا '' کە بۆ خۆدزینەوە لە سزاکان بەکاردەهێندرێن.
کۆبوونەوەی ئەبوزەبی
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیۆ لە پەراوێزی کۆبوونەوەکاندا کۆبوونەوەیەکی جیای لەگەڵ سیبیهادا ئەنجام دا، کە ئەمەش لە کاتێکدا هات کە نوێنەرانی ئەمەریکا و ئۆکراینا و ڕووسیا دەستییان بە خولێکی دیکەی دانوستانە سێقۆڵییەکان کردووە لە شاری ئەبوزەبی.
ڕوبیۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە لەگەڵ هاوتاکانییان لە کۆمەڵەی حەوت باسییان لە هەوڵەکانی ئاشتی کردووە و جەختی کردەوە کە '' کاری زۆر ماوە بکرێت'' تاوەکوو جەنگی ڕووسیا و ئۆکراینا دەگاتە کۆتایی. لە کاتێکدا هاوپەیمانە ئەوروپاییەکان جەخت لەسەر گرنگیی بەشداریکردنییان لە گفتوگۆکانی ئاشتیدا دەکەنەوە، ڕوبیۆ گوتی کە ئامانجەکە فراوانکردنی دانوستانەکانە بۆ ئەوەی ئەوروپاییەکانیش پێگەی خۆیان لەسەر مێزی گفتوگۆدا هەبێت.
لە بەرامبەردا وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا یۆهان وادڤول لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، ''دەرگای دیبلۆماسی هێشتا کراوەیە،'' بەڵام ئەمە دەوەستێتە سەر ئەوەی ڕووسیا نیازی ڕاستەقینەی خۆی بۆ ئاشتی پیشان بدات.
پرسی ئێران و تەنگەی هورمز
سەبارەت بە پرسی ئێران، ڕوبیۆ ئاماژەی بەوە دا کە دیبلۆماتکاران بە وردی باسییان لە بارودۆخی تەنگەی هورموز کردووە، کە ڕێڕەوێکی ئاویی سەرەکییە بۆ گواستنەوەی نەوت و کەرەستە بازرگانییەکان، لە دوای ئەو هێرشانەی کە لە مانگی دووەوە لەلایەن ئەمەریکا و ئیسڕائیلەوە دژی تاران دەستییان پێکرد، کەشتییەکان لەو ناوچەیە ڕووبەڕووی هێرشی ئێرانی بوونەتەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مارکۆ ڕوبیۆ ڕایگەیاند کە گەمارۆی ئەمەریکا لەسەر ناردنی کەشتییەکانی ئێران لەو تەنگەیەدا و هەروەها سزا ئابوورییەکانی ئەمەریکا دژی ئێران، ''وێرانکاریی'' لەسەر ئابووری ئەو وڵاتە دروست کردووە. ڕوبیۆ ئەوەشی خستەڕوو کە فشاری ئابووری دژی ئێران بەردەوام دەبێت و گەورەتر دەبێت و لەبەر ئەم هۆکارە لە ئێستادا پێویست ناکات ئەمەریکا دەستوەردانی گەورەی سەربازیی ئەنجام بدات.
ڕوبیۆ لە درێژەی قسەکانیدا هۆشداریدا و گوتی، ''ئەوان پێویستییان بە پارەیە بۆ بەرنامەی ئەتۆمی. ئەوان پێویستییان بە پارەیە بۆ پشتیوانیکردن لە تیرۆر لە ڕووی داراییەوە. هەموو ئەو کارانەی لە جیهاندا دەیکەن، لە پشتیوانیکردن لە حەماس، حزبوڵا، گرووپە چەکدارییە شیعەکان، هەوڵەکانییان بۆ کوشتنی خەڵک لە سەرانسەری جیهان، چالاکییە ئەلیکترۆنیەکانیان و بەرنامەی ئەتۆمییان، هەموو ئەمانە تێچوویان هەیە. هەرچەندە پارەی کەمترییان لەبەردەستدا بێت، ئەوا پارەی کەمترییان بۆ دەست دەکەوێت بۆ پشتیوانیکردن لە چالاکییە خراپ و گوماناوییەکانییان.''
جێی ئاماژەیە ئەندامانی کۆمەڵەی حەوت پێکدێن لە وڵاتانی بەڕیتانیا، کەنەدا، فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ژاپۆن و ئەمەریکا. هەروەها بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی پاریس، نوێنەرانی وڵاتانی ئۆکراینا، سعودیە، میسڕ، کۆریای باشوور و بەڕازیل بانگهێشت کرابوون.
داهاتووی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەرەو کوێ؟
هەروەها، دوای جۆرێک لە پاشەکشەی پاکستان لە گفتوگۆکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە، تورکیا ئێستا زیاتر باس لە هەوڵەکانی بۆ ڕێگری لە دەستپێکردنەوەی جەنگ دەکات.
پەیوەندی ململانێکە بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاوە
دوای چەندین مانگ لە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هەردوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ئێران، هەندێک لە چاودێران دەڵێن وا پێ دەچێت کە هەردوو لایەن گەیشتبنە تێگەیشتنێک بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ.
سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترامپ لەو بارەیەوە دەڵێت، '' ئێمە زۆر باش کار دەکەین و پێناچێت کردەوەی سەربازی ئیدی شتێکی زۆر پێویست بێت، بەڵام ئەگەر بارودۆخ بگۆڕێت ئێمە ئامادەین.'' هەروەها گوتی، ''ئێمە خەریکە بەرەو کۆتایی ئەم ململانێیە دەچین.''
ئەمەریکا بە قۆناغی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی سەرۆکایەتیدا تێپەڕ بوو، کە تێیدا پارتی کۆماری زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی کۆنگرێسی لە بەرژەوەندیی دیموکراتەکان لە دەست دا. سەرۆک ترامپ و جێگرەکەشی ئەوەیان پشتڕاست کردەوە کە جەنگی ئێران و لێکەوتەکانی یەکێک لە هۆکارەکانی کەمکردنی دەنگەکانی ئەو پارتە بووە.
چاودێران پێیان وایە کە کەمکردنی دەنگی کۆمارییەکان و داننان بەوەی کە جەنگی ئێران کاریگەریی نەرێنی لەسەر دەنگەکانیان هەبووە، ڕێگە بۆ ئیدارەی دۆناڵد ترامپ خۆش دەکات بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لەو دۆسییەدا بکات.
سۆران تەرخانی، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی هامپتن لە ویلایەتی ڤێرجینیا، بە دەنگی ئەمەریکای گوت کە ''دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان کاریگەریی لەسەر ئیدارەی ترامپ دەبێت، بە تایبەت لەسەر شێوازی هەڵسوکەوتکردنی لەگەڵ مەلەفی ئێران.''
هەروەها مارک مێیرۆڤیتز، مامۆستای زانستە سیاسییەکان لە ماریتایم کۆلێج - زانکۆی ستەیتی نیویۆرک، لەو بارەیەوە گوتی، ''ئێستا پرسیارە گرنگەکە ئەوەیە کە لە دوو ساڵی داهاتووی ئیدارەکە چی ڕوو دەدات؟ ئێمە بەم قۆناغەی ئێستا دەڵێین لەیم دەک، کە کۆتا ماوەی کاری کۆنگرێسی پێشووە، ئەمەش لە بەرژەوەندیی ترامپ نییە چونکە ئەو زۆرینەی لە کۆنگرێسی نوێدا نابێت.''
دیموکراتەکان بە شێوەیەکی فەرمی لە ڕۆژی 3ـی مانگی یەکی ساڵی 2027 دەتوانن زۆرینەی کۆنگرێس لە بەرژەوەندیی خۆیاندا بەکار بهێنن. ئەمەش کاتێکی دیاریکراو بە دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا دەدات بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بە سیاسەتەکانیدا بکات و دەنگدەرانی کۆماری ئاشت بکاتەوە، کە وا پێ دەچێت دەستپێکی هەنگاوێکی لەم جۆرە لە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران و کەمکردنەوەی گوشاری سەربازی لەسەر ئەو وڵاتە دەست پێ بکات، بەو پێیەی  کرانەوەی گەرووی هورمز بە تەواوەتی لە لایەن ئێرانەوە مەرجدار کراوە بە هەڵگرتنی گەمارۆی سەر ئەو وڵاتە. ئاساییبوونەوەی هاتوچۆی بازرگانی لە گەرووی هورمزدا کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی ئەمەریکایی، بە تایبەت نرخی بەنزین، دەبێت.
چاودێران دەڵێن ئەوەی لێرەدا جێگەی سەرنجە ونبوونی کاریگەریی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانییە لەسەر داهاتووی گفتوگۆکان. ئیدی بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ناوخۆی ئێراندا یەکێک نییە لە دەنگوباسی ئەم ڕۆژانە، بەڵکوو ئاڕاستەی گفتوگۆکان و سەرنجەکان لەسەر پیشەسازیی ئەتۆمی ئێران، ئازادیی کەشتیوانی لە گەرووی هورمز، گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە و ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێرانە.
بژاردەکانی سەرۆکی ئەمەریکا بەرامبەر بە ئێران
دۆناڵد ترامپ لە ئێستادا بە گشتی لە بەردەم سێ بژاردە دایە: یەکەمیان ئەوەیە کە هێرش بۆ سەر ئێران بە چڕی دەستپێبکاتەوە، کە دیارە لە نوێترین لێدوانەکانیدا ئەوەی بە دوور زانی و پێشینە بە لێکتێگەییشتن دەدات.
ئیسماعیل بەقایی ڕۆژی دووشەممە بە ڕۆژنامەوانانی گوت، ''سەبارەت بە دانوستانەکان، ئێمە هەڵوێستمان زۆر شەفاف و ڕوونە. پێشنیازەکەی ئێران، کە بە پلانی دوو ڕۆژەی ئێران ناسراوە، خۆی نیشاندانی ئەوپەڕی نیازپاکیی ئێرانە. ئایا دەمانتوانی لەمە بە شێوەیەکی گونجاوتر بیخەینە ڕوو؟''
بەگوێرەی بەرپرسانی ئێران، لە چوارچێوەی 'پلانی دوو ڕۆژەی ئێران'، گەرووی هورمز لە ماوەی 48 کاتژمێردا دەکرێتەوە، ئەگەر ئەمەریکا لە ڕۆژی یەکەم لە هەموو بەرەکان شەڕ ڕابگرێت، گەمارۆیی دەریایی لاببات و پارە سڕکراوەکانی ئێران ئازاد بکات.
بەڵام ئەگەر سەرنجی لێدوانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بدەین، لەوانەیە ئەو دوو وڵاتە بە ئاسانی لەسەر ئەم پرسە نەگەنە لێکتێگەییشتنێکی هاوبەش، بەو پێیەی مارکۆ ڕوبیۆ داواکارییەکانی ئێرانی بە "نابەجێ" ناوبرد و گوتی، ''سەرۆک هەمیشە پێی باشە هەموو کێشەیەک بە شێوەیەکی دیپلۆماسی چارەسەر بکات. بەداخەوە هەموو کات ئەوە بەرهەمدار نەبووە. چونکە داواکارییەکانی ئێران نەک هەر قبوڵکراو نین، بەڵکوو لە هەندێک حاڵەتدا بێزارکەر و گاڵتەجاڕانە و نابەجێن.''
ئەمەش دەرگا بۆ بژاردەی دووەمی دۆناڵد ترامپ واڵا دەکات کە بەردەوامی بە گەمارۆکانی سەر ئێران بدات بەبێ ئەوەی هێرشی سەربازیی توند بکاتە سەر ئەو وڵاتە. هەرچەندە سەرۆککۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان لە زاری موجتەبا خامنەییەوە بە ڕاگەیاندنەکانی گوتووە کە ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران ''خواستی بەردەوامیدانی بە نە جەنگ نە ئاشتی نییە،'' بەو واتایەی ئێران دەیەوێت ئەم پرسە یەکلایی ببێتەوە.
بژاردەی سێیەمی دۆناڵد ترامپ واژۆکردنی لێکتێگەییشتنێکی نوێیە لەگەڵ ئێران و بۆ ئەمەش پێویستە هەردوو وڵات ئامادەییەکی لەم جۆرەیان هەبێت و هەندێک لە داخوازی و مەرجەکانیان بەرانبەر بە یەکدی کەم بکەنەوە. چاودێران دەڵێن بە گوێرەی دوایین پێشهاتەکان و بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی هەردوو وڵات، ئەم قۆناغە خەریکە دەبێتە دیفاکتۆ.
مارک مێیرۆڤیتز لەو بارەیەوە پێی وایە کە ئێرانییەکان داوای ئازادکردنی پارەکانیان دەکەن هەروەکوو ئەوەی کە لە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ باراک ئۆباما کردیان و دواتریش بە بەڵێنەکانیانەوە پابەند نابن. "هەروەها دەزانن کە ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی IAEA پێشتر ڕایگەیاندبوو کە ئێرانییەکان سەرپێچییان لە ڕێنماییەکان کردووە. بۆ نموونە زانیاریی سەر ئامێرەکانیان لا بردبوو لە کاتێکدا دەبووایە ئەو ئامێرانە لە ژێر چاودێریی ڕێکخراوەکەدا بن.''
ڕۆڵی تورکیا لە گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و ئێران
لە ڕۆژانی ڕابردوودا ڕەجەب ئەردۆغان گوتی کە لە چەندین پەیوەندی تەلەفۆنیدا داوای لە دۆناڵد ترامپ کردووە هێرشەکانی سەر ئێران دەست پێ نەکاتەوە. هەروەها ئیبراهیم کاڵن سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا ناسراو بە میت ڕایگەیاندووە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جەی دی ڤانس جێگری سەرۆکی ئەمەریکا و مو‌حسین ڕەزایی سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای نیشتمانیی ئێران لە دۆ‌حەی قەتەڕ کۆ دەبنەوە.
سەرباری ئەوەی کە زانیارییەکانی کاڵن لە لایەن ئەمەریکا و ئێرانەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، بەڵام ڕۆڵی تورکیا سەرنجی زۆرێک لە توێژەرانی ڕاکێشاوە.
مارک مێیرۆڤیتز پێی وایە هۆکاری سەرەکیی ئەمە ئەوەیە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا دەیەوێت خۆی وەکوو بەدیهێنەری ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بناسێنێت.
بەڵام سۆران تەرخانی هۆکاری چالاکبوونی تورکیا دەگێڕێتەوە بۆ سێ خاڵی سەرەکی: یەکەم، دۆخی ئابووریی تورکیا کە پێویستی بە بازرگانیکردنە لەگەڵ هەردوو ئێران و عێراق؛ دووەم،  پاراستنی پێگەی سووریا کە تورکیا خوازیارە بە هەر شێوەیەک بێت مۆدێلی سووریا کە دەستکردی خۆیەتی سەرکەوتوو بێت؛ سێیەم، پرسی کورد.
تەرخانی پێی وابوو "هەر گۆڕانکارییەک لە ئێراندا گۆڕانکاری لە دۆخی کوردانی ئەو وڵاتە دێنێتە ئاراوە. ئەمەش شتێکە کە تورکیا هیوای بۆ ناخوازێت و نایەوێت ڕوو بدات، چونکە زۆرترین ژمارەی کوردانی جیهان لە تورکیادا دەژین و تورکەکان ترسی ئەوەیان هەیە کە کوردانی تورکیاش داوای مافی زیاتر بکەن."
چەند هەفتەی داهاتوو بۆ دۆسیەی جەنگی نێوان ئەمەریکا و ئێران گرنگ دەبن. سەرکەوتنی هەوڵە دیپلۆسییەکان دەرگا بە ڕووی لێکتێگەییشتنی زیاتر لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەکاتەوە. بە پێچەوانەوە، ئەگەر هەوڵەکان نەگەنە ئەنجام، ئەگەری دەستپێکردنەوەی ئاڵۆزییەکان هێشتا کراوەیە. بە واتایەکی دیکە جەنگی ئەم دوو وڵاتە تەنیا خۆی لە بواری سەربازیدا نابینێتەوە، بەڵکوو لە ئێستادا سەرکردایەتیی ئەمەریکا وەکوو هەڵسەنگاندێک بۆ بارودۆخی ناوخۆ سەیری دەکات و ئێرانییەکانیش دەخوازن بە ڕزگارکردنی سیستەمەکەیان لێی دەربچن. هەروەها ئەنجامەکانی ئەم جەنگە کاریگەریی ڕوون و ئاشکرای لەسەر وڵاتانی ناوچەکە و پرسی کوردیش دەبێت.
وەزیری جەنگی ئەمەریکا هەوڵەکان بۆ لێپرسینەوە و لەکارلادانی بە "نمایشێکی سیاسی'' ناودەبات
ئیمپیچکردن پرۆسەیەکی فەرمییە لە ئەمەریکا کە تێیدا دەزگای یاسادانان، وەک کۆنگرێس، لێپێچینەوە لە بەرپرسێکی حکومی دەکات بە تۆمەتی ئەنجامدانی کردارێکی نایاسایی یان هەڵسوکەوتی نادروست. ئیمپیچکردن بە مانای لەکارلابردنی دەستبەجێی بەرپرسەکە نایەت، بەڵکو یەکەم هەنگاوە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی دادگایی‌، کە لەوانەیە لە کۆتاییدا ببێتە هۆی لەکارلابردنی یاخود نا.
هێگسێس لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پێنتاگۆن ڕایگەیاند، ''هیچ وەزیرێکی بەرگری لە مێژوودا لەسەر جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی یاسایی ئیمپیچ نەکراوە. لە دۆسییەکەی ئێمەشدا ئەوانە ئۆپەراسیۆنی سەرکەوتوو بوون.''
لێدوانەکەی هێگسێس وەک وەڵامێک بوو بۆ ئەوەی کە ڕۆژی دووشەممە، تۆماس مەیسی، ئەندامی کۆنگرێس لە پارتی کۆماری لە ویلایەتی کنتاکی، هەشت ماددەی بۆ ئیمپیچکردنی وەزیری جەنگ خستەڕوو و تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی گەورە و سەرپێچیی خستە پاڵی.
ماددە پێشکەشکراوەکان هێگسێس بەوە تۆمەتبار دەکەن کە بەبێ ڕەزامەندیی کۆنگرێس جەنگی دژی ئێران بەرپا کردووە، دەسەڵاتەکانی پۆستەکەی خراپ بەکارهێناوە، هەروەها گوایە تۆمەتبارە بە کوشتنی نایاسایی لە ڕێگەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمەریکاوە لە دەریای کاریبی و ڕۆژهەڵاتی زەریای هێمن دژی گومانلێکراوانی ماددە هۆشبەرەکان کە لە مانگی نۆی ساڵی ڕابردووەوە دەستی پێکردبوو.
مەیسی ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی نوێنەران ڕۆژی سێشەممە دەرفەتی دەبێت دەنگدانێکی ڕێکاریی لەسەر ئەم بڕیارنامەیە ئەنجام بدات. جێگەی ئاماژەیە، مەیسی لە چەند پرسێکدا لەوانە دۆسییەکانی ئێپستین و قەیرانی ئێران لەگەڵ دۆناڵد ترامپ تووشی ناکۆکی بووە و لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی داهاتوودا کۆنگرێس بەجێدەهێڵێت.
هەروەها ماددەکان تۆمەتی دیکەش لەخۆ دەگرن، لەوانە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە ڤەنزوێلا لە سەرەتای ئەم ساڵدا کە تێیدا نیکۆلاس مادۆرۆی سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە دەستگیرکرا، و لە بڕگەکاندا بە ''ڕفاندن'' ناوبراوە.
هێگسێس لە یەکەم کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیی خۆیدا لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا جەختی کردەوە کە ئەم هەوڵانە تەنیا لەسەر بنەمای ''ناکۆکی سیاسیی'' دروستبوون و گوتی، "ئەوەی ئەندامێکی تووڕە و دۆڕاوی کۆنگرێس هەوڵی بۆ دەدات چاودێری نییە، بەڵکو بە نمایشێکی سیاسی و مانیفێستۆیەکی کەسی دادەنرێت کە هەست و ڕق و کینە بەڕێوەی دەبات."
هێگسێس گوتیشی، ''ئەمە کاتی کۆتایی هاتنی تەمەنی یاسادانانی ئەندامێکی کۆنگرێسە کە دەیەوێت لە دوا ڕۆژەکانیدا لە کۆنگرێس زیان بەم سەرۆکە بگەیەنێت. ئەمە تەنیا فێڵبازیکردن و نمایشێکی گاڵتەجاڕانەیە و هەموو کەسێکیش ئەم ڕاستییە دەزانێت.''
لەو دەق و ماددە یاساییانەی کە پێشکەشکراون سەبارەت بە پیت هێگسێسی وەزیری جەنگی ئەمەریکا، هاتووە دەڵێت، ''بەم ڕەفتار و کارانە، وەزیری بەرگری پیتەر هێگسێس سەلماندوویەتی که ئەگەر لە پۆستەکەی خۆیدا بمێنێتەوە، دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر دەستوور، و بە شێوازێک ڕەفتاری کردووە کە بە تەواوی لەگەڵ ئەركە فەرمییەکانی و سەروەریی یاسادا ناگونجێت.'' لە کۆتایی ماددەکاندا هاتووە، ''لەبەر ئەم هۆکارانە، پیتەر بڕایان هێگسێس شایستەی ئیمپیچکردن و دادگاییکردن، لەکارلادان لە پۆستەکەی، بێبەشکردنە لە وەرگرتن یان بەڕێوەبردنی هەر پۆستێکی ڕێزلێگراو، متمانەپێکراو یان قازانجدار لەژێر چەتری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکادا.''
ئەم ناکۆکییە قوڵە یاسایی و سیاسییە لە بنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ بڕیارنامەی دەسەڵاتەکانی جەنگ لە ساڵی 1973 کە سەرۆکی ئەمەریکا پابەند دەکات بەوەی بۆ هەر ململانێ و جەنگێک کە هێزەکانی ئەمەریکا تێیدا بەشداربن و ماوەکەی لە 60 ڕۆژ تێپەڕ بکات، دەبێت ڕەزامەندیی کۆنگرێس بەدەستبهێنێت، لەگەڵ مافدان بە سەرۆک کە داوای درێژکردنەوەیەکی 30 ڕۆژە بکات بۆ کشاندنەوەی هێزەکان.
لەم چوارچێوەیەدا، سەرۆک دۆناڵد ترامپ لە 1ـی مانگی پێنجدا کۆنگرێسی ئاگادار کردبووەوە کە ئاگربەستی 8ـی مانگی چوار لەگەڵ ئێراندا کۆتایی بە بارگرژییە سەربازییەکان لەگەڵ تاراندا هێناوە. هەروەها پێنتاگۆنیش چەند هێرشێکی سنوورداری وەکو کردەوەیەک لە خوار ئاستی دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنی گەورەی شەڕ لە قەڵەم داوە. ترامپ ڕۆژی دووشەممە لە کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند کە ململانێکان لەگەڵ ئێراندا ''لە ڕووی سەربازییەوە بە تەواوی کۆتایی هاتووە.''
هێگسێس هەوڵەکانی بۆ لە کارلادانی بە هەوڵێکی تری ئیمپیچکردنی سەرۆک ترامپ ناوبرد کە لە ماوەی سەرۆکایەتیەکەی پێشوویدا دوو جار ڕووبەڕووی بووەوە؛ یەکەمجار لە مانگی دوانزەی ساڵی 2019ـدا و دووەمجاریش لە مانگی یەکی ساڵی 2021ـدا، تەنها چەند ڕۆژێک پێش ئەوەی کۆشکی سپی جێبھێڵێت. لە هەردوو جارەکەدا هەوڵەکان لە ئەنجومەنی سینات سەرکەوتوو نەبوون، چونکە نەگەیشتن بە ڕێژەی دوو لەسەر سێی دەنگەکان کە پێویست بوو.
هێگسێس لەو بارەیەوە گوتی، ''لە هەردوو جارەکەدا شکستیان خوارد. ئەو بەهێزتر گەڕایەوە و گەلی ئەمەریکا دیسانەوە ناردییەوە بۆ کۆشکی سپی. ئێستاش بۆ جاری سێیەم هەوڵ دەدەن، بەڵام ئەمجارەیان دژی ئەندامێکی کابینەکەی. ئەوان سەرلەنوێ تووشی شکست دەبنەوە.''
ناسا هەلی کار ڕادەگەیەنێت بۆ ئەو ئاسمانگەڕانەی ئارەزوو دەکەن لەسەر مانگ بژین و کاربکەن
بەشی هەلی کار لە ماڵپەڕی ناسا بڵاویکردووەتەوە چەند پۆستێکی بەتاڵی بۆ ئەو بوارە هەن، بە موچەی ساڵانەی 164 هەزار و 395 دۆلار. کاندیدەکان دەچن لە شاری هیوستن دەژین و لەوێ لە ناوەندی جۆنسن بۆ واڵایی دەستبەکاردەبن.
هەر کەسێک هاووڵاتی ئەمەریکا بێت دەتوانێت فۆرم پڕبکاتەوە، بەڵام کەسەکان دەبێت هەندێک مەرجی خوێندیان تێدابێت و ئەزموونی تایبەتمەندیان هەبێت.
ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمەریکادایە بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی هەمیشەیی مرۆڤ لەسەر مانگ.
ناسا لە مانگی چواری ئەمساڵدا گەشتی ئارمیتیس دووی ئەنجام دا کە تێیدا چوار ئاسمانگەڕ بەدەوری مانگدا سوڕانەوە بەڵام دانەبەزین. ئەم گەشتە دوای 56 ساڵ ڕیکۆردی دوورترین گەشتی مرۆڤی لە دووری زەوییەوە شکاند. چوار ئاسمانگەڕەکە بە دەوری مانگدا سووڕانەوە و گەیشتنە دووریی 406 هەزار و 771 کیلۆمەتر لە زەوییەوە، کە نزیکەی 6 هەزار و 600 کیلۆمەتر زیاترە لە ڕیکۆردەکەی ئەرکی ئاپۆلۆ 13 لە ساڵی 1970.
جێرید ئایزکمان، بەڕێوەبەری ناسا، دەربارەی ئەو ئاسمانگەڕانەی کە بۆ ئەم ئەرکە نوێیە هەڵدەبژێردرێن، لە بەیاننامەیەکدا گوتی: "ئەو کەسانەی هەڵیاندەبژێرین، لەوانەیە لەسەر مانگ هەنگاو بنێن، لە بنکەی مانگدا بژین و کار بکەن و یارمەتیی پەرەپێدانی ئەو سیستەم و ئۆپەراسیۆنانە بدەن کە لە کۆتاییدا ئاسمانگەڕان دەگەیەننە مەریخ."
مەرجەکانی ناسا بۆ ئەو کەسانەی وەردەگیرێن
ئاستی خوێندن: ماڵپەری ناسا دەڵێت پێویستە کەسەکە بڕوانامەی ماستەری لە بوارەکانی ئەندازیاریی، زانستی بایۆلۆجی، زانستە فیزیاییەکان، زانستی کۆمپیوتەر یاخود بیرکاریی هەبێت؛ یان دوو ساڵ خوێندنی ئەکادیمی وەک کاندیدی دکتۆرا لە یەکێک لەو بوارانەی سەرەوەدا تەواوکردبێت؛ یان بڕوانامەیەکی پەسەندی بواری پزیشکی، وەک دەرچووی بەشی پزیشکی، یاریدەدەری پزیشک یاخود پەرستاری هەبێت؛ یان هەتا مانگی 7ـی ساڵی داهاتوو ببێتە خاوەن بڕوانامەی دەرچوون لە فێرگەیەکی دانپێدانراوی تاقیکردنەوەی فڕۆکەوانیی.
ئەزموونی تایبەتمەند: هەروەها داواکاری کار دەبێت یەکێک لەو بوارانە هەڵبژێرێت کە بەگوێرەی ئەزموونی کاری خۆی باشترینە بۆ ئەو کەسە، و ناساش داوادەکات سێ ساڵ ئەزموونی کاری پیشەوەرانەی هەبێت لە دوای تەواوکردنی خوێندن یاخود ڕاهێنانی فڕۆکەوانی.
فڕۆکەوان دەبێت یەکێک لەم سێ مەرجەی تێدابێت کە بریتین لە ئەزموونی 750 کاتژمێر وەک فڕۆکەوانی ڕابەر لە فڕۆکەی خێراڕەو؛ یان ئەزموونی هەزار و 500 کاتژمێر لە فڕۆکەی دیکەی باڵجێگیر، و 750 کاتژمێریش وەک فەرماندە؛ هەزار کاتژمێر ئەزموون لە فڕۆکەی باڵپەروانە، لەگەڵ 300 کاتژمێر وەک فەرماندە. ئەم ئەزموونە ڕاهێنانی سەرەتایی فڕۆکەوانی و کاتژمێرەکانی فڕاندنی درۆن ناگرێتەوە.
تاقیکردنەوەی فڕین: پێویستی بە تەواوکردنی خوێندنی تاقیکردنەوەی فڕۆکەوان هەیە یاخود ناو تۆمارکردن، کە دەبێت تاوەکو مانگی حەوتی 2027 تەواوبکرێت، هەروەها داواکار سێ ساڵیش ئەزموونی تاقیکردنەوەی فڕیینی هەبێت.
پزیشکی: لانیکەم سێ ساڵ ئەزموونی پیشەوەریی لەدوای وەرگرتنی بڕوانامەی پزیشکی هەبێت.
زانستی بایۆلۆجی و پزیشکی: لانیکەم سێ ساڵ لە ئەزموونی پەیوەندیدار
زانستە فیزیاییەکان: سێ ساڵ لە ئەزموونی کاری پەیوەندیدار.
ئەندازیاریی: سێ ساڵ لە ئەزموونی کاری پەیوەندیدار.
ئۆپراسیۆنەکان: سێ ساڵ ئەزموونی کاری پەیوەندیدار لەو ژینگانەی کە پێویستییان بە بڕیاردانی ڕاستەخۆ هەیە و کاری هەمەلایەنی هاوبەش هەیە، کە تیایدا هەڵەکان دەرەنجام و مەترسی ڕاستینەیان لەسەر کەسەکان و ئەرکەکانیان هەیە.
مەرجی دیکە: دەبێت کەسەکە لە چەندین پشکنین و لێکۆڵینەوەی دیکەش دەربچێت، لەوانە پشکنینی پزیشکی و دەروونی؛ دەبێت بینایی بیست لەسەر بیست بێت و لە لێکۆڵینەوەی پاشخان و ماددە هۆشبەرەکاندا دەربچێت.
عێراق بە هۆی سزاکانی ئەمەریکاوە ڕێگری لە نیشتنەوەی فڕۆکەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران لە بەسڕە دەکات
ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری دوو بەرپرسی فڕۆکەخانەی بەسڕەوە بڵاویکردەوە، ڕۆژی سێشەممە دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی عێڕاق ڕەزامەندیی نیشتنەوەی بە فڕۆکەکەی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران نەداوە، هۆکارەکەشی بۆ جێبەجێکردنی سزاکانی ئەمەریکا گەڕاندووەتەوە.
لە لایەکی دیکەوە، بەرپرسێک لە کونسوڵخانەی ئێران لە بەسڕە ڕایگەیاند کە ئەو فڕۆکەیەی تیمەکەی هەڵگرتبوو گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و لە فڕۆکەخانەی ئابادان لە پارێزگای خوزستان نیشتووەتەوە. لەوێشەوە ئەندامانی تیمەکە بەرەو دەروازەی سنووری عێراق بەڕێکەوتوون.
ئاژانسی هەواڵی شەفەق نیوزی عێراقیش ڕایگەیاند کە ئەندامانی هەڵبژاردەی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە ڕێگەی دەروازەی سنووریی شەلامچەوە، دوای نیشتنەوەیان لە ئابادان، هاتنە ناو پارێزگای بەسڕەوە.
مەبەستی سەردانەکە و هەڕەشەی سزاکانی ئەمەریکا
هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئێران بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتییەکدا لەگەڵ هەلبژاردەکانی عێراق، لوبنان و فەڵەستین سەردانی بەسڕەی کردووە. بڕیارە ئەم پاڵەوانێتییە لە ڕۆژی هەینی دەستپێبکات و لە ڕۆژی شەممەدا ئێران ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی فەڵەستین ببێتەوە.
بەرپرسێکی فڕۆکەوانی عێراق بە ڕۆیتەرزی گوت کە حکومەتی عێراق ناتوانێت مەترسیی پێشێلکردنی سزاکانی ئەمەریکا دژی هێڵە ئاسمانییەکانی ئێران لە ئەستۆبگرێت.
ئەم ڕێکارە توندەی بەغدا لە کاتێکدایە کە وەزیری گەنجینەی ئەمەریکا سکۆت بێسێنت پێشتر هۆشداریی دابوو کە ئەو فڕۆکەخانانەی خزمەتگوزاری بۆ هێڵە ئاسمانییە سزادراوەکانی ئێران دابین بکەن، ڕووبەڕووی سزای قورس دەبنەوە، لەوانەش بێبەشبوون لە دەستگەیشتن بە سیستەمی دارایی لەسەر بنەمای دۆلاری ئەمەریکایی.