ڕوسیا: پێشنیارە ئاسایشیەکانی وڵاتەکە ئامانج لێی خۆبەدوورگرتنە لە سیناریۆی سەربازیی

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ئالیکساندەر گروشکۆ وتی ئەو پێشنیارە ئاسایشیانەی کە ڕوسیا پێشکەشی ئەمەریکای کردووە، هەوڵێکە بۆ گۆڕینی ئەگەری سیناریۆی سەربازیی بۆ پڕۆسەی سیاسیی.

ڕوسیا ژمارەی هێزەکانی لەسەر سنووری ئۆکرانیا زیاد کردووە، ڕۆژی هەینی وتی گرەنتیەکی یاسایی دەوێت لەسەر ئەوەی هاوپەیمانێتی ناتۆ دەستبەرداری چالاکییە سەربازییەکانی بێت لە ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئۆکرانیا.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی لە زاری گروشکۆوە بڵاویکردەوە مۆسکۆ ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن تاوەکو " سیناریۆی ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی بگۆڕێت بۆ پڕۆسەیەکی سیاسیی کە لە ڕاستیدا ئەوە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی ئاسایشی سەربازیی."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا