له په‌ره‌سه‌ندنه‌کانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی خۆپـیشـاندانه‌کانی کوردسـتان، ئه‌ندامێـکی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردسـتانی عێراق ده‌چێته پاڵ خۆپـیشـانده‌ران، دادوه‌رانی سلێمانی ڕاگهیاندێـک بڵاوده‌که‌نه‌وه که زیاتر له 30 دادوه‌ر مۆریان کردووه و داوا ده‌که‌ن ده‌رفه‌ت نه‌درێت به لۆژیـکی توندوتیژی له‌م خۆپـیشـاندانانهدا.
سه‌باره‌ت به ئاکامی توندوتیژیـیه‌کان له‌تیف نێروه‌یی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له سلێمانی له دووه‌م ڕاپـۆرتی ڕاسته‌وخۆی ڕۆژی دووشه‌ممه‌یدا ده‌ڵێت پاش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ که‌سێـکی دیکه له خۆپـیشـانده‌ره برینداره‌کان گیانی له‌ده‌سـتداوه، به‌وه‌ش ژماره‌ی کوژراوان گه‌یشـتۆته 3 که‌س. ده‌شڵێت به‌پـێی ده‌زگا ته‌ندروسـتیـیه‌کان کۆی ژماره‌ی برینداره‌کان ئێسـتا 123 که‌سه.
خۆپـشـاندانه‌کان بۆ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ش له سلێمانی به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام جۆره هێمنیـیهکیان به‌خۆیانه‌وه بینیوه، ئه‌ویش به‌هۆی چه‌ند ڕۆشنبیرێـک که تیایدا به‌شـداریان کردبوو.
هاوکات شه‌پـۆلێـکی ئاشتیخوازانه په‌یدا بووه به هه‌وڵی دادوه‌ران و یاساناسـان و زانیانی ئاینی و زانکۆ و په‌یمانگاکانیش.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7 خوله‌كه.