پارێزه‌ر گۆران دیبه‌گه‌یی پارێزه‌ری كه‌یسی ڕۆژنامه‌نوسی ده‌ستگیركراو له‌شاری هه‌ولێر كه بۆ دووه‌مجار ذشهوی ڕابردوتر ده‌ستگیركرایه‌وه له‌م وتووێژه‌دا باس له‌هۆكاری ده‌ستگیركردنی و هه‌وڵه‌كانی تیمی پارێزه‌رانی ده‌كات بۆ ئازادكردنی.
له‌سه‌ره‌تای وتووێژه‌كه‌دا پارێزه‌ره‌كه‌ی ڕۆژنامه‌نوس هێمن مامه‌ند ده‌ڵێت" پێشتر كه هێمن مامه‌ند گیرا له‌سه‌ر قسه‌یه‌ك بوو كه وتبووی "ئه‌گه‌ر موچه نه‌درێت خۆپیشاندان ده‌كه‌ین" دواتر پارێزگاری هه‌ولێریش به‌تۆمه‌تی شكاندنی كواره‌نتین سكاڵای له‌سه‌ر كردبوو له‌كاتێكدا قسه‌كه‌ی هیچ نایاساییه‌كی تێدانه‌بوو چونكه وتبووی ئه‌گه‌ر، پاشان دۆسیه‌یه‌كی تریان له‌سه‌ر كرده‌وه كه‌بریتی بوو له‌وه‌ی گوایه سێ مانگ له‌وه‌وبه‌ر ته‌شهیری بهدادوهرهكان كردووه، پاش ئه‌وه‌ی به كه‌فاله‌تی ده ملیۆن ئازادكرا به‌ڵام شه‌وی ڕابردووتر ده‌ستگیركرایه‌وه به‌نایاسایی، به‌داخه‌وه ئه‌م دهستگیركردنهشی زۆر نایاساییه چونكه ڕه‌چاوی دۆخی ده‌رونی هێمن و خێزانه‌كه‌ی نه‌كراوه، هێمن ئه‌وه‌ی باسی كردووه له كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی ڕاستیه‌ك بووه و ڕویداوه به‌ڵام له‌دره‌نگانێكی شه‌ودا به‌نایاسایی چوبونه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له‌به‌رچاوی دایكی‌دا كه‌چه‌ندین نه‌خۆشی هه‌یه كۆمه‌ڵێك سوكایه‌تی بههێمن كراوه."
گۆران دیبه‌گه‌یی ڕونیكرده‌وه" هۆكاری ده‌ستگیركردنی هێمن ئه‌مجاره له‌سه‌ر سكاڵای وه‌زیری ناوخۆیه كهلهڕێگای داواكاری گشتی و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه سكاڵاكه نوسراوه ، به‌هۆی ئه‌و چاوپێكه‌وتنه‌ی بووه له‌كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی كه‌باسی ڕاستی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی كردبوو."
دیبه‌گه‌یی ده‌شڵێت" من له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌پرسم چه‌ندین ڕۆژنامه‌نوس به‌رشه‌ق دراوه، چه‌ندینی تر تیرۆركراوه ئه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كوێیه كه ڕه‌چاوی دایكی هێمن نه‌كراوه چه‌ندین نه‌خۆشی له‌گه‌ڵه ئه‌و هێزانه به‌شێوازێكی زۆر نه‌شیاو هاتونه‌ته سه‌ر ماڵی هێمن، هێمن ته‌نها ئه‌و چیرۆكه‌ی گێڕاوه‌ته‌وه."
ئه‌و پارێزه‌ره باس له‌وه‌ده‌كات" هێمن مه‌ترسیه‌كی له‌وشێوه‌یه نیه، له‌مكاته‌دا كه مه‌ترسیه‌كی جدی وه‌ك كۆرۆنا هه‌یه هه‌موو ئه‌و زیندانیایهی شمولی كه‌فاله‌ت كراون ئازاد ده‌كرێن، به‌ڵام هێمن دوای بیست سه‌عات دهستگیردهكرێتهوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاگاداری نامه‌یه‌كی پێش وه‌خته بۆخۆی یا بۆ ئێمه وه‌ك پارێزه‌ره‌كانی هاتبێت كه‌ده‌كرا به‌و ڕێگایه بێت و ئێمه ڕێز له‌سه‌روه‌ری یاسا ده‌گرین و ئیلتزام ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێمه گومانمان له دهستگیركردنێتی، كه تا بیست كاتژمێریش ئه‌وان هیچ ڕونكردنهروهیهكیان نه‌داوه كه‌له‌سه‌ر چی گیراوه وه له‌كوێیه، ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزه نه‌هاتوون خۆیان بناسێنن."
گۆران دیبه‌گه‌یی باس له‌وه‌ده‌كات" ئه‌و هێزه‌ی هاتبوون بۆ ده‌ستگیركردنی هێمن مامه‌ند چوارده‌ور و ته‌واوی به‌رده‌م ماڵه‌كه‌یان گرتبوو، خۆیان نه‌ناساندبوو، له‌به‌رچاوی دایكی‌دا به هێمن-یان وتبوو "پێشمان بكه‌وه ئه‌گه‌رنا ئێستا به شه‌ق ده‌تبه‌ین" ئشهوه به‌ڕاستی سیفاتی هێزه ئه‌منیه‌كان نیه ئێمه گومانمان له‌م جۆری ده‌ستگیركردنه هه‌یه، ده‌كرا به‌شێوازی یاسایی ئاگاداری بكه‌نه‌وه ته‌نانه‌ت نه‌شیان وتووه له‌سه‌رچی ده‌ستگیری ده‌كه‌ین ههروتویانه بڕۆ پێشمان كه‌وه، حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ركیزی خه‌ڵك له‌سه‌ر ئه‌و نادهدپهروهرییانهی هه‌یه لاببات بۆیه هێمنی له‌م كاته‌دا ده‌ستگیركرد كه كاتێكی هه‌ستیاره، له‌كاتێكیشدا بیست و چوار سه‌عات تێنه‌په‌ڕیبوو به‌سه‌ر ئازادكردنیدا."
پارێزه‌ره‌كه‌ی هێمن مامه‌ند وتیشی" له‌سه‌ر هێڵین بۆ ئازادكردنی هێمن مامه‌ند، دوێنێ داوامان كرد به‌ڵام دادوه‌ر وتی له به‌یانیه‌وه ده‌توانن داوای ئازادكردنی بكه‌ن ئێمه‌ش بڕیار ده‌ده‌ین ئازادی ده‌كه‌ین یا نا."
ده‌نگی ئه‌مریكا هه‌وڵی دا په‌یوه‌ندی بكات به به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌یه‌وه به‌ڵام هه‌وڵه‌كان بێ ئاكام بوون.
Your browser doesn’t support HTML5
ده‌قی وتووێژه‌كه‌ی پارێزه‌ر گۆران دیبه‌گه‌یی Apr 8-020