چاوه‌روان ده‌کرێت نوری ئه‌لمالکی بۆ گه‌رێکی تر ببێته‌وه سه‌ره‌ك وه‌زیرانی عیراق پاش ئه‌وه‌ی هاوپێمانی سیاسی شیعه‌کان به مه‌لای ده‌ژ به ئه‌مه‌ریکا موقته‌دا سه‌ده‌ر بریاری دا پشتیوانی له سه‌ره‌ك وه‌زیران مالکی بکات. له هه‌مان کات وا راپۆرت دراوه قانوندانهرانی کوردی عێراق نیزیك ببنه‌وه بۆ هاوبه‌ندی کردنیان ده‌گه‌ڵ سه‌ره‌ك وه‌زیر مالکی. له‌ۆ باره‌یه‌وه مۆعته‌به‌ر شێروانی ڕای یۆست هیلترمن ، له رێکخراوی قه‌ێرانی ناونه‌ته‌ویی وه‌رگرتووه. هیلترمن ده‌ڵێت بۆ هێندێك له عێراقیه‌کان سه‌خته ده‌گه‌ڵ شه‌خسی مالکی کار بکه‌ن، هێندێکیان ناخوازهن کاری ده‌گه‌ڵ بکه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سهه‌لاتی زۆری هه‌یه هه‌ر چه‌نده کورده‌کان گوتوویانه ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نێك کاردهکهێن به‌ڵام سه‌ره‌ك وه‌زیرێکمان ناوێت گوێمان لێ نه‌گرێت. هه‌روه‌ها کورده‌کان به‌شداری له هه‌ر حکومه‌تێک ده‌که‌ن فه‌ره‌لایه‌نه بێت چونکه ئه‌وه باشتری متمانه‌یه بۆ ئاسایشیان له درێژده‌م.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 4:15خوله‌که.