نوێنەری سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕۆژی یەکشەممە وتی ئەمەریکا پێشبینی دەکات قۆناغی دووەم لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی نێوان ئیسڕائیل و حەماس بەرەوپێشەوە بچێت.
ستیڤ ویتکۆف لە چاوپێککەوتنێکدا لەگەڵ سی ئێن ئێن ئەم لێدوانەیدا کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە بڕیارەکەی ئیسڕائیل بۆ دواخستنی ئازادکردنی دەستبەسەر و زیندانییە فەلەستینییەکان.
ویتکۆف وتی " دەبێت قۆناغی یەکەم درێژبکرێتەوە. لەم هەفتەیەدا دەچم بۆ ناوچەکە، ڕەنگە ڕۆژی چوارشەممە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر ئەوە بکەم."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
ئەمەریکا پێشبینی دەکات قۆناغی دووەم لە ئاگربەستی نێوان ئیسڕائیل و حەماس بەرەوپێش بچێت
نوێنەری ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ستیڤ ویتکۆف