پاریس و مەدرید و بەرلین ڕێکەوتنێکیان واژۆ کرد سەبارەت بە قۆناغی دووەمی پلانەکەیان بۆ دروستکردنی فڕۆکەیەکی جەنگی ئەوروپی هاوبەش کە چەند مانگێکە کاری لەسەر دەکرێت و گفتوگۆ دەکەن لەسەر چۆنێتی دابەشکردنی کارەکان و بیرۆکەکان.
وەزیرانی بەرگری فەڕەنسا و ئیسپانیا و ئەڵمانیا وتیان گەیشتوون بە ڕێکەوتنێکی " هاوسەنگ " لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوە پێویستەکان بۆ هەڵبژاردنی تەکنەلۆجیایەک کە لە داهاتوودا بگونجێت لەگەڵ " سیستمی فڕۆکەی جەنگی سەربەخۆدا."
ئۆفیسی وەزیری بەرگری فەڕەنسا فلۆرێنس پاڕلی وتی گرێبەستەکانی " قۆناغی 1-B " لە ئێستاوە تاوەکو ساڵی 2024 3,5 ملیار یۆری تێدەچێت و ئەو پارەیە بە یەکسانی لەلایەن فەڕەنسا و ئیسپانیا و ئەڵمانیاوە دەدرێت.
وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیسپانیا وتیان وڵاتەکانیان ئامادەن بە فەڕمی ڕێکەوتنەکە پەسەند بکەن.
سەرچاوە/ فرانس پرێس