سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا دەڵێت لە کیێڤە بە مەبەستی تاوتوێکردنی پشتیوانی بۆ ئۆکرانیا

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ئۆرسولا ڤۆن دێر لین ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند گەیشتووەتە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بە مەبەستی تاوتوێکردنی پشتیوانییەکانی ئەوروپا بۆ ئۆکرانیا و ئامادەکاری بۆ زستان و بەرگری و بەرەوپێشچوون لە قەرزەکانی کۆمەڵەی حەوتدا.

ڤۆن دێر لین لە ئێکس نوسیویەتی " هەشتەیەمین سەردانم بۆ کیێڤ لە کاتێکدایە کە وەرزی گەرمکردنەوە بەمزووانە دەستپێدەکات، ڕووسیاش بەردەوامە لە بە ئامانجکردنی ژێرخانی وزە."

ڤۆن دێر لین ڕۆژی پێنجشەممە وتی زیاتر لە 160 ملیۆن دۆلار لە داهاتی سەرمایە سڕکراوەکانی ڕووسیا تەرخان دەکرێت بۆ دابینکردنی پێویستییە بەپەلەکان بۆ یارمەتییە مرۆییەکان لەم زستانەدا.

ڕووسیا 9 گێگاوات لە ژێرخانی وزەی ئۆکرانیای لە ناوبردووە، کە ڤۆن دێر لین دەڵێت " یەکسانە بە کارەبای سێ وڵاتی باڵتیک."

وتیشی یەکێتی ئەوروپا ئامانجییەتی توانای 2.5 گێگاواتی بەرهەمهێنانی کارەبا بگەڕێنێتەوە و هەناردەکردنی 2 گێگاوات کارەبا بۆ ئۆکرانیا خێراتر دەکات.

ڤۆن دێر لین لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی و بەرپرسانی دیکەی ئەو وڵاتەشدا کۆدەبێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز