سیروان زه‌هاوی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت لیسـتی ئه‌لعێراقیه سه‌نگی زیاتری له په‌رله‌مانی داهاتوودا ده‌بێت. ده‌شڵێت جاران لیستی ئه‌لعێراقیه له کۆی 275 کورسی په‌رله‌مان ته‌نها 25 کورسی هه‌بوو و چه‌ندین کێشه و گیروگرفتی ده‌نایه‌وه و ته‌نانه‌ت دانیشی به ده‌سـتوردا نه‌ده‌نا، وه ئێسـتا چاوهڕواندهکرێت له کۆی 325 کورسی 80 تا 100 کورسی به‌ده‌ستبهێنن که ده‌توانن ڕێـگه له په‌سه‌ندکردنی ئه‌و بڕیارانه بگرن که پـێویستی به ده‌نگی دوو له‌سه‌ر سێی په‌رله‌مانتاره‌کانه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:28 خوله‌كه.