ڤیکتۆریا نولاند: ئەگەر تورکیا کێشەی S-400  چارەسەر بکات دەتوانێت بگەڕێتەوە نێو بەرنامەی F-35

ڤیکتۆریا نولاند جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بە وەکالەت ڕایگەیاند، واشنتن ئامادەیە تورکیا بگەڕێتەوە بۆ بەرنامەی فڕۆکەی F-35، بەڵام ئانکەرە پرسی سیستمی بەرگری مووشەکی S-400 لە مۆسکۆاوە چارەسەر بکات.

نۆلاند گوتیشی " ئێمە دەمانەوێت کێشەی S-400 چارەسەر بکەین و کاتێک ئەو کێشەیە چارەسەر بوو، واشنتن بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە ئانکەرە دەکات بۆ گەڕانەوەی بۆ بەرنامەی فڕۆکەی F-35 . بەڵام پێویستە سەرەتا ئەم کێشەیەی تر چارەسەر بکەین و دواتر دڵنیابین لەوەی تورکیا خاوەنی سیستمێکی بەرگری ئاسمانی بەهێزە."

نولاند ڕۆژی دووشەممە بە سی ئێن ئێن تورکی ڕاگەیاند، ئەوان لە پرۆسەی دانوستاندابوون بۆ فرۆشتنی پاتریۆت، بەڵام لەکاتێکدا ئەو دانوستانانە بەردەوام بوون، تورکیا بە ئاراستەیەکی دیکەدا هەنگاوی ناوە.

نولاند لە درێژەی قسەکانیدا ئاماژەی بەوەش کرد کە بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ ڕازیکردنی یاسادانەرانی ئەمەریکا کە ڕێگە بە فرۆشتنی فڕۆکەی F-16 و نوێکردنەوەی ئامێرەکانی ئەو فڕۆکانە بدەن.

لە ساڵی 2019 و لە پاش ئەوەی ئەنکەرە سیستەمی بەرگری S-400 ی ڕووسیایی کڕی و دایمەزراند، ئەمەریکا بڕیاری دا پێدانی فڕۆکەی F-35 بە تورکیا ڕابگرێت.

سەرچاوە: سی ئێن ئێن تورک