ژنێکی هەڵەبجەیی خەڵاتی جیهانی ژنی پاڵەوانی مافەکانی ژینگە دەباتەوە
Your browser doesn’t support HTML5
هێرۆ وەکیل ژنێکی ژینگەپارێزی خەڵکی هەڵەبجەیە و بەڕێوبەری ڕێکخراوی نوێیە بۆ ژینگە و مافەکانی ژنان. ئەو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی خەڵاتی سەنتەری جنیڤ بۆ مافەکانی مرۆڤ و ژینگەپارێزی بەدەست دەهێنێت. هێرۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە ژنانی دیکە بەردەوامە لە پڕۆژەکانی بۆ پاراستنی ژینگە و یارمەتیدانی ژنان.