تۆماری مافەکانی مرۆڤ لە چین دەبێتە ناوەندی هەڵسەنگاندنی سەرەکی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەرپرسی باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە نوسینگەکەی ڕاپۆرتێک لەسەر دەنگۆی "پێشێلکارییە رژدەکانی مافەکانی مرۆڤ" لە باکوری ڕۆژئاوای ناوچەی "شینگیانگ"ی چین تەواو دەکات، پاش ئەوەی ڕۆژی دووشەممە چین پلانی کرداری نیشتیمانی بۆ مافەکانی مرۆڤ راگەیاند بۆ ساڵی 2021 تا 2025.
میشێل باچلێت، کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی:"من نیگەرانم لەوەی کە نەتوانم راپۆرت بدەم لەسەر بەرەوپێشچوونی هەوڵەکانم بۆ گەڕان بە دوای دەستڕاگەیشتن بە هەرێمی خۆبەڕێوەبەری شینگیانگ ئۆیغۆر."
لە کردنەوەی مەراسیمی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکاندا، باچیلێت گوتی نوسینگەکەی پێداچوونەوە بەو زانیاریانە دەکات کە لەبەردەستدان لەسەر دەنگۆکانی مافەکانی مرۆڤ و پلانی ئاشکراکردنیان تەواو دەکات.
بە وتەی "زومریتەی ئارکین" بەڕێوەبەری بەرنامەو داکۆکیکار لە کۆنگرەی جیهانی ئویغور لە مونیخ؛ نوێکردنەوەکە لەکاتی خۆیدایە و جێی بایەخە، کە هاوکاتە لەگەڵ سێیەمین ساڵیادی داواکاریی فەرمی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان تا دەستیان رابگات بە هەرێمەکە.