کاربەدەستان دەڵێن شۆفێرێکی میسری کە لۆرییەکی خاشاکی دەهاژووت لۆرییەکی پڕ کردبوو لە کەرەستەی تەقەمەنی و ناسنامەی داعش، ڕۆژی شەممە خۆی دا بە ئۆتۆمبێلێکی تردا کە 5 سەربازی ئەمەریکایی تێدابوو لە کویەت. لەو هێرشەدا تەنها خۆی بریندار بوو.
ئەمەش یەکەم جارە هەوڵێکی هێرشی لەو جۆرە بدرێت بۆ سەر ئەمەریکاییەکان لەو وڵاتەی هاوپیەمانەی ئەمەریکا.
ئاژانسی دەنگوباسی دەوڵەتی کویەت هێرشبەرەکەی بە ئیبراهیم سولەیمان ڕاگەیاند و دەڵێت لە دایکبووی ساڵی 1988.
ئەو ئاژانسە هەواڵییە ڕایشیگەیاند سەربازە ئەمەریکاییەکان بریندار نەبوون، بەڵام سولەیمان چەند شوێنێکی شکاوەو بریدنار بووە.
ئاژانسەکە دەشڵێت شوێنی هەوڵی هێرشەکە ئاشکرا نەکراوە. هەتا ئامادە کردنی ئەم هەواڵەش دیار نییە کە ئەو کەسە میسرییە پارێزەری هەیە یان نا.