سەرباری سەختی بژێوی ژیانی خەڵک و قەیرانی ئابوری و سیاسی و حیزبی و قەیرانی بێ موچەیی و بێ کارەبایی و گرفتەکانی بواری پەروەردەو سەرجەم کەرتە شارستانی و ژیارییەکانی هەرێمی کوردستان. بەڵام وەڵامنەدانەوەو چارەسەنەکردنی قەیرانەکان و کەڵەکەبوونی سەرجەم گرفتە هەنوکەیی و درێژخایەنەکانی ژیانی خەڵک بارودۆخەکەی سەختر کردووە. ئەوڕۆکە باس لەگەڕێکی دیکەی خۆپیشاندان و کۆکردنەوەی ناڕەزاییەکان هەیە لەهەرێمی کوردستان، هاوکات دەسەڵاتدارانیش پێیانوایە بانگەشکردن بۆ خۆپیشاندان؛ بانگەشەیە بۆ کودەتا..ئایا خۆپیشاندانەکان رابەرایەتی دەکرێن یان نا؟ چارەنوسی دۆسییەکانی گەندەڵی چی بەسەر هاتووە و چی دەتوانرێت بکرێت.
سەبارەت بەو پرسانە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی سازکردووە لەگەڵ رۆژنامەوان زمناکۆ ئیسماعیل دا...
زمناکۆ دەڵێت "من بە سەرۆکی پەرلەمان دەڵێم فەرموو پێشی خەڵک بکەوە لەخۆپیشاندانەکاندا و ئێمە پشتیوانیت دەکەیەن."
دەشڵێت "خۆپیشاندان بە بێ رابەڕایەتی و بەبێ پڕۆژەو بەبێ مانیفێست و ئارگۆمێنت نابێتە خۆپیشاندان."
سەبارەت بە لێدوانەکەی پەرلەمانتار لەسەر لیستی پارتی دیموکرات ئاری هەرسین؛ زمناکۆ ئیسماعیل دەڵێت "خۆزگە خۆپیشاندان نەبوایە کودەتا بوایە، خەڵک رزگاری بوایە لەگوێ نەگرتن لە دەسەڵاتدارانی هەرێم."