بەرپرسان و حیزبی سیاسی وتیان ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی زیمبابوێ ڕۆی بێنێت کە لە دەرەوەی وڵاتەکە دەژی لەگەڵ چوار کەسی دیکەدا لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی کۆپتەردا لە ناوچەیەکی دوورە دەستی باکووری ویلایەتی نیو مەکسیکۆ لە ئەمەریکا گیانیان لەدەستدا.
پۆلیسی نیومەکسیکۆ وتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە کە لە جۆری هیوی بووە لە ناوچەیەکی نزیک لە ڕاتون لە نیومەکسیکۆ بۆتە هۆی کوژرانی بێنێتی تەمەن 60 ساڵ و خێزانەکەی هێثەر بێنێتی تەمەن 55 ساڵ و جەیمس کۆڵدمان دودی تەمەن 57 ساڵ کە خەڵکی کۆلۆرادۆیە و هەروەها ڕێلاند بێرنێتی تەمەن 61 ساڵ کە خەڵکی تێکساسە و پۆڵ کۆبی تەمەن 67 ساڵ کە بە هەمان شێوە خەڵکی تێکساسە.
بێنێت سکرتێری حیزبی گۆڕانی دیموکراتی بووە کە پێشتر لە سەردەمی مۆگابیدا ئۆپۆزسیۆن بوون، کەسایەتیەکی گرنگ بووە لە گۆڕەپانی سیاسیی زیمبابۆیدا و لەمیانەی فەرمانڕەوایی سەرۆکی پێشووی زیمبابوێ ڕۆبەرت موگابیدا ماوەیەک زیندانی کرابوو. لەمدواییانەدا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێندا وتی وڵاتەکە چیتر ڕێگە نادات سیستمی دیکتاتۆری فەرمانڕەوایی بکات.
حیزبی گۆڕانی دیموکراتی وتی " ڕۆی شۆڕشگێڕێکی بەهێز بووە و ژیانی تەرخان کردبوو بۆ گۆڕانی سیاسی لە زیمبابوێدا."
حیزبەکە وتیشی سەرەڕای ئەوەی بێنێت سپی پێست بووە بەڵام کۆششی کردووە لەپێناو مافی نەوەکانی زیمبابوێدا.
ئەنجومەنی نیشتیمانی ئەمەریکا بۆ پارێزراوی گواستنەوە وتی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکات.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز