سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش داوای دان بەخۆداگرتن و هێمنی کرد لە زیمبابۆی دوای ئەوەی سوپا دەسەڵاتی گرتە دەست.
وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان فەرحان حەق وتی " سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان چاودێری ڕەوشەکەی زیمبابۆی دەکات و داوای دان بەخۆدا گرتن و هێمنی دەکات هەروەها داوا دەکات مافە سەرەکییەکان بپارێزرێن لەوانەش ئازادی ڕادەربڕین."
جێی ئاماژەیە سوپای زیمبابۆی دەڵێت سەرۆکی زیمبابۆی ڕۆبەرت موگابی و خێزانەکەی دەست بەسەر کردووە و لە شوێنێکی پارێزراودا دایناون، هەروەها دەڵێت شوێن تاوانبارەکان کەوتوون کە نزیکن لەو فەرمانڕەوایەوە کە لەوەتەی زیمبابۆی سەربەخۆ بووە تاکە فەرمانڕەوا بووە کە وڵاتەکە ناسیویەتی.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز